نێچیرڤان بارزانى: پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵ

  • پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی ته‌واوى خەڵکی کوردستانە.

  • پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن.


    نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارا لە پەرلەمانی کوردستاندا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن.


ناوەڕۆکى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

  • هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ يارمه‌تيده‌ر و هانده‌ر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی.

  • ڕەخساندنی زه‌مينه‌يه‌كى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان هه‌موو لایەنە سياسييه‌کان.

  • گفتوگۆ، سازان و هاوبه‌شيى نێوان ته‌واوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانن.

  • سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەموان.

Loading related news...