ئاڵا تاڵەبانى: پارتى لە بەغداد داواى هاوبەشى دەکات و لە هەرێمى کوردستان خۆى جێبەجێى ناکات

پووختەى هەواڵ

  • وڵاتانى بیانى داواى کاراکردنى پەرلەمانیان بە بەشدارى هەردوو هێزەکە دەکردەوە.

  • پەرلەمانتار هەبووە 12 کاتژمێر پێش کۆبوونەوە سەنگەرى گۆڕیوە.

  • ئاڵا تاڵەبانى: سەنگەر گواستنەوەى پێش کۆبوونەوە جێگەى گومانە.


ئاڵا تاڵەبانى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروباری ژنان ڕایگەیاند، پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغداد داواى هاوبەشیى ڕاستەقینە دەکات و لە هەرێمى کوردستان خۆى کارى پێناکات. ڕاشیگەیاند، پەرلەمانتار هەبووە بە 12 کاتژمێر بەر لە کۆبوونەوە سەنگەرى گواستووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى پەرلەمان و ئەمەش جێگەى گومانە.


هەوڵەکانى پارتى لە ڕابردوو

  • پارتى لە عێراقیش هەوڵێکى زۆریدا بۆ پێکهێنانى حکومەت بە زۆرینە لە کابینەى ڕابردوو.

  • بەڵام بۆى دەرکەوت ئەو سیاسەتە لە عێراق سەر ناگرێت.

  • دەبێت دڵنیاشبێت ئەمە لە هەرێمی کوردستانیش سەر ناگرێت.

  • ئەم هەنگاوەى پەرلەمانى کوردستان هەنگاوى دیکەى بەدوادێت.

  • پەرلەمان و حکومەت دەبنە تاک لایەنە کە بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابێت.

گوتیشى، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەم بابەتە پێشینەى هەبووە و بە یاسا قەدەغەکراوە بەر لە پێکهێنانى حکومەت سەنگەر بگوازنەوە. کورد لە بەغداد ئەم بابەتەی بەلاوە سەیربووە و پەرلەمانتارانى پارتى دەیانگوت ئەمە بۆ بەرژەوەندیى کەسییە نەک بەرژەوەندى نیشتمانى.

تەواوى دیمانەکەى ئاڵا تاڵەبانى لە کەناڵ8:

Loading related news...