
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق گۆڕانکاری لە ڕاگەیێنراوەکەیدا کرد.
دەستەواژەی ناوەندی لەگەڵ دەستووری عێراق ناکۆکە و بەلاى هاونیشتمانییان و لایەنەکانى هەرێمى کوردستانیشەوە ڕەتدەکرێتەوە.
نیگەرانی و کاردانەوەی لایەنەکان و هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دژی بڕیارەکانی زەیدی بەردەوامە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ لەو ڕاگەیێنراوەیدا کە پەیوەست بە ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عەلی زەیدی بڵاوی کردەوە، دەستەواژەی "ناوەندی" بەکار هێنا، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە.
لە ڕاگەیێنراوی یەکەمدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری نووسیبووی، داوا لە "حکومەتی ناوەندی" و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین پابەند بن بەوەی لە دەستووردا هاتووە.
دواتر دەستەواژەی "حکومەتی ناوەندی" لە ڕاگەیێنراوەکەدا گۆڕانکاریی تێدا کرا و "حکومەتی ناوەندی" کرد بە "حکومەتی فیدراڵ".
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، گۆڕانکارییەکە لە ترسی کاردانەوەی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانە، کە بە یەک و یەکگرتوویی بڕیارەکانی عەلی زەیدییان ڕەت کردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی دەستوورییەوە دروست نییە، چونکە بەگوێرەی مادەی یەکەمی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە لە ساڵی 2005 پەسەند کرا، کۆماری عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵی، سەربەخۆ، خاوەن سەروەریی تەواو، خاوەن سیستمێکی کۆماری، پەرلەمانی، دیموکراسییە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: پابەندی دەستوور بن
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە