لامەرکەزییەت خاڵی هاوبەشی لایەنەکانی دەرەوەی پارتییە

لامەرکەزییەت خاڵی هاوبەشی لایەنەکانی دەرەوەی پارتییە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پارتییە.

  • مەرکەزییەت هەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی چەقبەستوویی ئیداری و نایەکسانی لە دابەشکردنی داهات کردووەتەوە.

  • لایەنەکان بۆچوونیان وایە دۆخى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لامەرکەزییەت و شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان گونجاوە.


کابینەى نۆیەم پەیڕەوى لە مەرکەزییەتى توند کرد و دەسەڵاتەکان لە کەس و گرووپێکدا کۆ کرانەوە، دەرئەنجامى ئەوە لێکترازان و پەراوێزخستنى زیاترى شار و شارۆچکەکان بوو، ئەمە وای کردووە لە تێڕوانینی بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان، کرۆکی قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پەیوەست بێت بە کۆکردنەوەی بڕیارەکان لە ناوەندێکی دیاریکراودا.


دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:

  • پڕۆژەیەکمان ئامادە کردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بچووککراوە.

  • بە جۆرێک کە دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لە لووتکەی حکومەتەوە شۆڕ بکرێنەوە بۆ حکومەتە خۆجێییەکان.

لێکەوتەکانی سیستمی مەرکەزی ڕاستەوخۆ لە ژیانی ڕۆژانەی هاونیشتمانییان و چۆنیەتیی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، لامەرکەزییەت بە پێداویستییەکی هەنووکەیی بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییان دەبینێت.

فاتیح سەنگاوی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان:

  • قۆرخکاریى کەسى و حزبی ڕۆڵى لە زیادکردنى نادادى هەبووە.

  • جۆرێک لە مەرکەزییەت هەیە کە قبووڵمان نییە خەڵکى دیکە بەرامبەرمان بیکات، بەڵام خۆمان دەیکەین.

پرسی لامەرکەزی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات و پڕۆژەکان، خاڵێکی هاوبەشی نێوان بەشێکی زۆری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و هێزەکانی دەرەوەی پارتییە. هەریەکە لە کۆمەڵی دادگەری، جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بزووتنەوەی ئیسلامی و لایەنەکانی دیکەی دەرەوەی پارتی، چەندین جار پاڵپشتیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی دەربڕیوە.

ئەحمەد وەرتی، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: ئەگەر دەسەڵاتەکان شۆڕ بکرانایەوە ئەوا گلەیى و گازندەکان کەم دەبوونەوە.

هەرچەندە پرسی لامەرکەزی لە یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2009ـی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە بەڵام هێشتا ئەو پرسە وەکو یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی ململانێ و دانوستانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا ماوەتەوە، زۆرینەی لایەنەکان بۆچوونیان وایە لامەرکەزی کلیلی چارەسەری نایەکسانیی جوگرافی و چەقبەستوویی ئیدارییە.

کارنامەى لایەنەکان بۆ لامەرکەزییەت:

یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان:

شۆڕکردنەوەى سیستمی لامەرکەزی

لە ناوەندەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە و قەزا و ناحیەکان

یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان:

چەسپاندنى بنەماکانى لامەرکەزیى ئیدارى

کەمکردنەوەى ڕۆتین و ڕاییکردنى مامەڵەکان

کۆمەڵى دادگەرى:

دابەشکردنی داهات بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکاندا

دابەشکردنی داهات بەگوێرەى ژمارەی دانیشتووان

بزووتنەوەى گۆڕان:

بەیاساییکردنی نەناوەندێتیی کارگێڕی

چەسپاندنی لە پڕۆژەی دەستووری هەرێمدا

دابەشکردنی ئەرک و دەسەڵاتی یەکە کارگێڕییەکان

بەرەى گەل:

پێدانى دەسەڵاتی نامەرکەزى

قەتیسنەبوونى خزمەتگوزارییەکان لە زۆنێکـدا

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

یەکگرتوو: کۆتایى بە قۆرخکارى بهێنرێت و چاکسازیی ڕاستەقینە لە سیستمی حوکمڕانیدا بکرێت

ڕۆتیناتى کابینەى نۆیەم بەڵێندەرانى پەرێشان کردووە

کەناڵ8

Mon Nov 23 2026

Loading related news...