لەناو پۆلەوە هێنراون بۆ چالاکیەکی گرنی ژینگەیی.
ئەویش ناشتنی بەڕووە لە سروشتە جوانەکەی چیای ئەزمەڕو شاخی گۆیژە.
بەشێکى زۆر لە ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورى پەروەردەى سلێمانى، لە ڕێگەى هەڵمەتێکەوە بەشدارییان کرد لە ناشتنى بەڕوو، لە شاخى گۆیژەى سلێمانى، ئەوەش وەک هاندانێک بۆ خۆشویستنى ژینگە، هەروەها قەرەبووکردنەوەى ئەو زیانە سروشتییانەى وەک ئاگر کەوتنەوە لە ڕابردوودا بەر شاخەکە کەوتووە و دووبارە زیاتر سەوزکردنەوەى.
زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەشداردەبن.
پاش وەرگرتنی ڕێنماییەکانی چۆنییەتی ناشتنی بەڕوو بڵاودەبنەوە.
هەر خوێندکارێک چەندین بەڕوو دەنێژێت.
بەڵام یەکێکیان بەناوی خۆیەوە دەبێت.
ئەوەش وەک هێماییەک کە خوێندکاران هۆکاری زیاتر سەوزکردنی ژینگەن.
ئەم هەڵمەتە هەوڵێکی ژینگە دۆستانەیە.
بۆ گەڕاندنەوەی سیمای سەوزایی بۆ چیاکانی دەوروبەری شاری سلێمانی.
خۆبەخشانی بەڕوار هەڵمەتێکی نوێی بۆ چاندنی بەڕوو لە بناری چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە ڕاگەیاندووە.
لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە 10 خوێندنگەی جیاواز بە خوێندکار و مامۆستاکانیانەوە بەشدارن.
کە بە گڕوتینێکی زۆرەوە کار بۆ چاندنی هەزاران دەنکە بەڕوو دەکەن.
ئامانج لەم هەڵمەتە تەنیا سەوزکردنی چیاکان نییە.
بەڵکو چاندنی تۆوی خۆشەویستی ژینگەیە لە ناخی نەوەی نوێدا.
چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە کە بە سییەکانی شاری سلێمانی دادەنرێن، ساڵانە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زیانیان بەردەکەوێت، بۆیە ئەم جۆرە هەڵمەتانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە.
