ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت

پووختەى هەواڵ

  • بەهۆى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیراوە و بەهۆیەوە کارەبا کەمبووەتەوە.

  • لەسەر ڕاسپاردەی زەیدی شاندێکی عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆری کردووە.

  • هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەى بە زوویى بەرهەمهێنان دەستپێبکاتەوە و دۆخەکە ئاسایى بکرێتەوە.


لەو بارەیەوە ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی عەلى زەیدی، شاندێکی عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆری کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشى سەر کێڵگەکە، دڵنیایش بە هاونیشتمانییان دەدات، هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت.


ئەحمەد موفتى:

  • هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

  • هەموو هەوڵێک دەدەین بە زووترین کات لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستبەکار بکرێتەوە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی قادرکەرەم لە شارۆچکەى چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر 11ـی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە ئامانج.

هێرشەکە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی فراوان لە کێڵگەکەدا کە دواتر کۆنترۆڵکرا. سەرەڕای نەبوونی زیانی گیانی، پەلامارەکە زیانی گەورەی ماددی بە بەشی بەرهەمهێنانی گازی ماڵان گەیاند، بەشێوەیەک کە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکەدا بە تەواوی ڕاگیرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر

بەغداد بڕیاریدا غازى ماڵان بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت

دانەغاز: بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە

جەبار حسین

Mon Nov 09 2026

Loading related news...