ئیتڵاعاتى ئێران: 39 بە کرێگیراوی ئەمریکی و ئیسرائیلمان لە قەزوین دەستگیرکرد

سامیا حەسەن1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە باکوورى ڕۆژئاواى ئێران 39 کەس دەستگیرکران.

  • دەستگیرکردنى ئەو کەسانە بە تۆمەتى سیخوڕی بوە.

  • حکومەتى ئێران: ئەو کەسانە کاریان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە.

  • پڕۆسەى دەستگیرکردنەکە لە لایەن ئیتڵاعاتى پارێزگاى قەزوین بوە.

  • ئێران: گرووپەکە خەریکی دروستکردنی ئاژاو و سوتانی شوێنە گشتییەکان بووە.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، ئیتڵاعاتی پارێزگای قەزوین، ئاشکرایکردووە، ئەو 39 کەسە لە شێوەی هەشت گروپی ڕێکخراو لە دوای ئۆپراسیۆنێکی چڕی هێزەکانیان دەستگیر کراون.


ڕاگەیێنراوەکەی ئیتڵاعاتی پارێزگای قەزوین:

  • گرووپەکان سەرقاڵی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران و سوتانی شوێنە گشتییەکان بوون.

  • لەوانە پارک و بەنزینخانەکان و شەقامەکان و بانکەکان و فرۆشگاکان.

  • دروستکردنی پشێوی کۆمەڵایەتی و ئەمنی لە ناوخۆی ئێران.

  • لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گروپە دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و مادەی کحولدا گیراوە.

  • 10 کەس لەو گرووپانە هەوڵدانداوە وێستگەیەکى سووتەمەنى لە گەڕەکی شەهید بابای شاری قەزوین بسوتێنن.

  • دواتر لە ئۆپراسیۆنێکدا سەرجەمیان دەستگیرکراون.

دەستگیرکردنی ئەو گرووپانە لە کاتێکدایە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی سەربازی نێوان تاران و واشنتن، چەندین جار غوڵامحسێن موحسینی، ئێژەی هەڕەشەی سزای توندی بۆ ئەو گرووپ و کەسانە دەکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکە دەدەن و دەست لەگەڵ ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان تێکەڵ دەکەن.

سامیا حەسەن

Tue Oct 20 2026

Loading related news...