لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە مەدرید 68 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێک لە ڕووداوەکەوە
دیمەنێک لە ڕووداوەکەوە

پووختەى هەواڵ

  • کارەساتەکە بەهۆى بڕیارێکى هەڵەوە ڕوویداوە.

  • سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەڕەشەى ئاشکراکردنى تۆمەتبارانى پشت ڕووداوەکەى کرد.

  • ساڵێک نابێت ڕووداوێکى دیکەى شەمەندەفەر قەوماوە و دەیانى قوربانى هەبووە.


لە ڕووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا 68 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش دەڵێت، لایەنی کەمتەرخەم ئاشکرا دەکەن و هێڵەکانی ئاسنینی شەمەندەفەر باشتر دەکەن.


هۆکارى ڕووداوەکە

  • ئۆسکار پوینتی، وەزیری گواستنەوەی ئیسپانیا: بەهۆی شکستی پەیوەندییەکانی کۆمپیوتەر، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی جووڵەی شەمەندەفەرەکان ڕاگیراوە.

  • ئۆسکار پوینتی: لە دوایدا بەهۆی بڕیارێکی هەڵە دووبارە جووڵەی شەمەندەفەری ڕێنفێ دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە ڕووداوەکە بقەومێت.

  • پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا: لیکۆڵینەوە لەم ڕووداوە تراژیدیە دەکەین.

  • ئەوەی بەرپرس و هۆکاری ڕووداوەکە بووە ئاشکرای دەکەین.

  • مایەی قبووڵ نییە و لە وڵاتێکی وەک ئیسپانیا دوو ڕووداوی گەورەی شەمەندەفەر لە ماوەی ساڵێکدا ڕووبدات.

  • وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا: 80 کەسی دیکەش برینداربوون، برینی 15یان زۆر سەختە.

ڕووداوەکە لە نێوان دوو شەمەندەفەری خێرا بووە لە مەدریدەوە بە ئاڕاستەی سڤیلیا ڕۆشتوون، یەکێک لە شەمەندەفەرەکان خۆی کێشاوە بە پشتی شەمەندەفەرێکی دیکە لە کاتێکدا وەستاوە، ڕووداوەکە لە دووری 150 کیلۆمەتر لە پایتەخت قەوماوە.

ئەم ڕووداوەش لە دوای کەمتر لە ساڵێک دێت لە ڕووداوێکی دیکەی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر کە بەهۆیەوە 46 کەس لە باشووری وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا.

یەسنا ئومێد

Thu Oct 29 2026

Loading related news...