
خەمڵاندنى نوێ بۆ تێچووى جەنگەکە کرا و بەرزبووەوە.
ئەمریکا و ناوچەکە خۆیان بۆ جەنگ ئامادە دەکەنەوە.
ئەمریکا سێ کەشتیى جەنگى لە ناوچەکە جێگیر دەکات.
ئیدارەى ئەمریکا نەیتوانیوە کۆتایى بە جەنگەکە بهێنێت و تێچووى سووتەمەنى لەناوخۆدا بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک کە ڕۆژنامەی پۆست پێداچوونەوەی بۆ کردووە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا مەزەندەیان کردووە شەڕی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ ئێران تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە 47 ملیار دۆلاری تێچووە، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە3 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
لەو کاتەوەی کە شەڕەکە هەشت مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، کۆی گشتی ئەو تەقەمەنیانەى لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تەقێنراون 29 ملیار دۆلاریان تێچووە.
لەناوبردنی سەکۆکانی دیکەی چەک، وەک فڕۆکەی جەنگی، شەش ملیار دۆلاری تێچووە.
دوایین زیانەکانی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەژمارنەکراون، بەتایبەتی دامەزراوەکانی کەنداو کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی ئێرانییەوە لێیان دراوە.
ئەم خەمڵاندنە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە کۆکراوەتەوە کە سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەش دوایین و وردترین ژماردنی تێچووی دارایی شەڕی ئێرانە.
دوایین جار فەرماندەیی ناوەندی مەزەندەى کردبوو کە شەڕەکە تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوول لانیکەم 43.6 ملیار دۆلاری تێچووە.
بەرزبوونەوەی خەرجییەکان وایکردووە پنتاگۆن بە ملیاران دۆلار لە چوارچێوەی بودجەی ئێستای خۆیەوە بگوازێتەوە بۆ دابینکردنی ئەو کەمییانەی بەهۆی ململانێکانەوە دروستبووە.
سوپای ئەمریکا ناچار بووە هێز و کەرەستەی سەربازی بباتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ چەند مانگێکی بێ کۆتایی لەوێ بیانهێڵێتەوە.
بەگوێرەى دوایین خەمڵاندن، هێزی ئاسمانی نزیکەی 7.6 ملیار دۆلاری خەرجکردووە بۆ بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە.
سوپای ئەمریکا دوو ملیار و هێزی دەریایی 1.45 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە.
ئەمریکا دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری لە ناوچەکەدا هەیە کە بریتین لە کەشتیی جۆرج واشنتن و جۆرج دەبلیو بوش و سێیەم کەشتیى فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزفێڵت لە ڕێگادایە.
هێزی دەریایی وەستانی شەڕەکانی بەکارهێناوە بۆ دووبارە پڕکردنەوەی کەشتییەکان بە تەقەمەنی و پێداویستییەکان، هەفتەی ڕابردوو پڕکردنەوەی بەرچاوی چەکەکانی بۆ کەشتیی یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن تەواوکرد.
زیاتر لە 2500 سەرباز سیستەمی بەرگری ئاسمانی THAAD و Patriot لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەبەن.
نزیکەی یەک لەسەر سێی یەکەکانی بەرگریی مووشەکی سوپای ئەمریکا پێکدەهێنن.
شەڕی ئێران کە لە 28ـی شوباتدا لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دەستیپێکردووە، بە قووڵی لەلایەن خەڵکی ئەمریکاوە ناپەسەندە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، لە هەڵبژاردنى نیوەخولدا ڕەنگیداوەتەوە و دەنگدەران بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گاز و کاڵاکانی دیکەی پەیوەست بە داخستنی گەرووی هوورمز لەلایەن تارانەوە بێزارن.
لە سەرەتای ململانێکاندا ترەمپ پێشبینی کردبوو لە نزیکەی پێنج هەفتە شەڕ و پێکدادانەکان کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەکەی نەیتوانیوە ئاگربەستێکی درێژخایەن مسۆگەر بکات.
دەستپێکردنەوەی جەنگی سەر ئێران; هەڕەشەی جیهانێکی بێ ئینتەرنێت
عێراقچی: بەردەوامین لە پێدانی دەرفەتی سەرکەوتن بە دیپلۆماسییەت
.jpg)