دوو خۆپیشاندانی جیاواز لە فەڕەنسا دەکرێن و دژى گرانبوونی تێچووی ژیانە.
خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی بونیادنانی ناوەندەکانی داتا دەکەن.
ناوەندەکانی داتا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە و ژیانی خەڵک بوونەتە پرسێکی سەرەکی لە جیهاندا.
ئەمرۆ شەممە، خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئەورووپادا بەردەوامی دەبێت و بڕیارە زیاتر لە 100 ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە 16 وڵاتدا، ناڕەزایی خۆیان دەربڕن، بەڵام ئەمجارە باسەکە تەنیا بەرزی تێچووی ژیان نییە، بەڵکو بەرامبەر خێرایی گەشەپێدانی ناوەندەکانی داتایە کە ناوەندی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکردن.
بڕیارە ئەمڕۆ سەندیکا جیاوازەکانى فەڕەنسا و گرووپی خوێندکارانی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە بێنەوە سەر شەقامەکان و جەخت لە داواکارییەکانیان دەکەنەوە.
جوڵانەوەی هێلەک زەردەکانیش لەلای خۆیانەوە پلانی گردبوونەوەیەکی جیاوازیان داناوە لە ناوەندی پاریس.
گرووپەکانی خوێندکاران و یەکێتییەکانی بازرگانی داوای گردبوونەوەیان کردووە لە ناوەندی پاریس دژ بە گرانی تێچووی ژیان و پاڵپشتیکردنی گەنجان.
چالاکوانانی ناو جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان ڕەتیانکردووەتەوە بچنە پاڵ ئەو گردبوونەوەیە.
داوای خۆپیشاندانێکی جیاوازییان کردووە لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی و پەرلەمان.
ئەمە سەرەڕای قەدەغەکردنى خۆپیشاندان لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنسا.
لاورێنت نونێز، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا:
70 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە وڵاتەکە بڵاودەکرێنەوە بۆ ڕێگرى لەو کەسانەی پشێوی دەنێنەوە یاخود تاڵانی دەکەن.
بەگشتی خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەدەچوون، بەڵام چەند جارێک ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ پۆلیس ڕوویداوە و پشێوی دروستبووە، بەتایبەت لە 17ـی تشرینی یەکەم، کە خراپترین ڕووداوی تاڵانی لە مێژووی فەڕەنسا ڕوویدا.
چالاکییەکان بە درووشمی "ناوەندە پیسەکانی داتا بوەستێنن" لە ڕۆژی هەینی دەستیانپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبن.
بەتایبەت لە وڵاتانی ئێرلەندا، پۆڵەندا، دانیمارک، فینلەندا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، فەرەنسا و بەریتانیا.
نیگەرانییەکان لە زیادبووندان دەربارەی کاریگەرییە فراوانەکانی ناوەندەکانی داتا لەسەر کۆمەڵگە خۆجێییەکان، ژێرخانی گشتی، زەوی، ئاو و بەکارهێنانی وزە، هەروەها لەسەر دابینکردنی هەلی کار و تێچووی ژیان.
دەنگدەران لە ئەمریکا و زۆرێک لە ئەورووپاش، نیگەرانن لە کاریگەریی پڕۆژەکانی ناوەندەکانی داتا لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان، لەوانە؛ بەرزبوونەوەی نرخی وزە و فشارخستنەسەر سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی خواستە زۆرەکەیان لەسەر ئاو و کارەبا.
ئەو کەسانەش کە لە نزیک ئەم ناوەندانەدا دەژین، ناڕازین لە کاریگەرییە ژینگەییەکانیان، وەکو پیسبوونی هەوا بەهۆی مۆلیدەکان، قەرەباڵغی هاتوچۆ و دەنگی بەردەوامی ئامێرەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەورووپا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پەرەپێدان بە ناوەندەکانی داتا، تاوەکو لە پێشبڕکێی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دا، شانبەشانی ئەمریکا و چین بمێنێتەوە.
ئەم خۆپیشاندانانە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دێن، کە تێیدا ناوەندەکانی داتا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە و ژیانی خەڵک، بوونە پرسێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە لە ناوەندەکانی دەنگداندا.
دیموکراتەکان سەرکەوتن لە کۆنگرێسی ئەمریکادا بە بەڵێنی ئەوەی پەرەپێدانی زیاتری ناوەندەکانی ژیریی دەستکرد کەمێک خاو بکەنەوە، لە کاتێکدا لایەنی کۆماری هانی کۆمپانیاکانی دەدا، ناوەندەکانی داتا لە هەر شوێنێک و بەو شێوازەی خۆیان دەیانەوێت دروست بکەن.
لە "شەممەی ڕەش"ـی فەرەنسا چى ڕوویدا؟
هاڵۆوین و شەممەی مەترسیدار لە فەڕەنسا
لە ئیتاڵیا مانگرتن و خۆپیشاندان دژی گرانیی بژێویی بەڕێوەدەچێت
