
لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، مۆزەخانەی مەلیک مەحموود، ژمارەیەک فۆتۆی سەردەمی داگیرکاریی بەریتانییەکانی پێشکەشی ناوەندی کوردستانی سەر بە زانکۆی سلێمانی کرد.
سەر بە مۆزەخانەی مەلیک مەحموودن
ڕێکەوتی نۆی کانوونی یەکەم، مۆزەخانەی مەلیک مەحموود، کە لە دیارترین پڕۆژەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتە، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، ئەلبوومێکی فۆتۆیی سوپای بەریتانیی پێشکەش بە "ناوەندی کوردستان"ی زانکۆی سلێمانی کرد.

لە سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە گیراون
فۆتۆکانی ناو ئەم ئەلبوومە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە گیراون، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ڕێکخراوی CDO، "بەشێکی زۆری ئەم فۆتۆیانە، بۆ یەکەمجارە دەگەن بە دەستی توێژەرانی کورد" لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی مێژوویی ناوچەکە.

لە سیمینارێکدا بەنزیکەی 100 فۆتۆی ئەلبوومەکە نمایشکران
لەچوارچێوەی سیمینارێکدا، بەختیار ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوەکە، بەنزیکەی 100 فۆتۆی ناو ئەم ئەلبوومەی پیشانی ئامادەبووان دا، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، گوزارشتیان لە حوکمڕانیی بەریتانی و جووڵە سەربازییەکانیان دەکرد دژ بە حوکمڕانیی شێخ مەحموودی مەلیک.
