بەرشلۆنە بەبێ یامال یاریی هەیە

یانەی سەباح لە یاریگای ئۆڵۆمپی باکوو لە شاری باکوو لە ئازەربایجان، میوانداریی یانەی بەرشلۆنە دەکات. نیک واڵشی ناوبژیوانی سکۆتلەندی بەڕێوەی دەبات، ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمیی نێوان هەردوو یانەیە لە مێژوودا.

چارەسەر چییە؟


یانەی سەباح کە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەشداریی گەورەترین پاڵەوانێتیی یانەکانی ئەورووپا دەکات، بە سەرکردایەتیی ڤاڵداس دامبراوسکاس لە پلەی 31ی ڕیزبەندیی چامپیۆنزلیگدایە و خاوەنی 3 خاڵە کە خاوەنی 1 بردنەوە و 3 دۆڕان.
بەرشلۆنە بە ڕابەرایەتیی هانسی فلیک لە پلەی 8ی ڕیزبەندیی چامپیۆنزلیگدایە و 9 خاڵی کۆکردووەتەوە لە ڕێگەی 3 بردنەوە و 1 دۆڕانەوە.
.دیارترین غایبی بەرشلۆنە بۆ ئەم گەشتە لامین یاماڵە کە بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە قاچی ڕاستیدا لە بەرشلۆنە ماوەتەوە، هاوکات ڕۆدری و چاڤی ئیسپارت و ئاندریاس کریستنسن بەهۆی پێکانەوە بەشدار نابن.
پاپێ ئۆرفێ هێرشبەر یەکێک لە مەترسیدارترین یاریزانەکانی هێرشبردنی سەباحە؛ توانای ڕاگرتنی تۆپ و سوودوەرگرتن لە بۆشاییەکان بۆ یانەیەکی چاوەڕوانکراو بۆ هێرشە هەڵگەڕاوەکان زۆر گرنگ دەبێت.
لە لای بەرشلۆنەش، ڕافینیا بەهۆی نەبوونی لامین یاماڵەوە بەرپرسیارێتیی زیاتری لە هێرشبردندا دەکەوێتە ئەستۆ تا هەل دروست بکات و بەرگرییە چڕەکانی رکابەر بشکێنێت.
بەرشلۆنە بەهۆی جیاوازیی کوالێتیی پێکهاتەکەی و ئاستی ئەم دواییەی بە پاڵێوراوی سەرەکیی بردنەوە دادەنرێت و دەیەوێت پێگەی خۆی لەناو 8 یانەی یەکەمدا بەهێزتر بکات. سەرەڕای ئەوە، بەرشلۆنەلە 12 یاریی ڕابردووی دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان یان خولی چامپیۆنزلیگدا لانی کەم 1 گۆڵی لێ تۆمار کراوە، کە ئەمەش دەتوانێت هیوایەک بداتە سەباح بۆ ئەوەی سوود لە یاریگای خۆی و ڕێکخستنی بەرگری و هێرشە هەڵگەڕاوە خێراکان وەربگرێت.

Loading related news...