ئەمشەو مان یونایتد تاقیکردنەوەیەکی دیکەی هەیە

سپۆرتینگ سی پی ئەمشەو لە یاریگای خۆسێ ئاڵڤالادێ لە شاری لیشبۆنە لە پورتوگال، میوانداریی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات.
شیمۆن مارچینیاکی ناوبژیوانی پۆڵەندی ئەم یارییە بەڕێوەی دەبات.

پۆچێتینۆ چی دەکات؟


ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەیە لە دوای وەرزی 2007-2008ەوە، ئەوکاتە مانچێستەر یونایتد هەردوو یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی بە گۆڵە یەکلاکەرەوەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یارییەکەی بردەوە.
سپۆرتینگ پێش گەڕی 5 لە پلەی 12ی ڕیزبەندیی چامپیۆنزلیگدایە بە 9 خاڵ کە خاوەنی 3 بردنەوە، 1 دۆڕان. یانە پورتوگالییەکە بەسەر گەڵاتەسەرای و لێنسدا سەرکەوتووە.
پاولۆ فۆنسێکا لە یەکەم زنجیرە یاریەکانیی خۆیدا لەسەر کورسیی راهێنەرایەتیی سپۆرتینگ ئەنجامەکانی خراپ نەبووە.
لەبەرامبەردا، شەیتانە سوورەکان بە 6 خاڵ لە پلەی 19ـی ڕیزبەندیی چامپیۆنزلیگدان دوای 2 بردنەوە و 2 دۆڕان.
لە دوایین یاریی ئەورووپیی خۆیاندا، گەڕانەوە و لە ئۆڵد ترافۆرد بە ئەنجامی 3-2 لە ڕۆمایان بردەوە.
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ سەرەتای کاروانی خۆی وەک راهێنەری مانچستەر یونایتد بە دۆڕانێکی 4-0 بەرامبەر لیڤەرپوول دەست پێ کرد، کە ئەوەش یانەکەی لە پلەی پێش کۆتایی ڕیزبەندیی پرێمەرلیگدا هێشتووەتەوە.
هاوکات ماتیۆس کونیا بەهۆی کارتی سوورەوە بەرامبەر ڕۆما لە یەکەم دەرکەوتنی ئەورووپیی پۆچێتینۆدا بەهۆی ڕاگرتنەوە بێبەش دەبێت، هەرچەندە لوک شاو گەڕاوەتەوە بۆ مەشقەکان.
لە سپۆتینگ، پێویستە یونایتد ئاگاداری لویس سوارێزی هێرشبەری کۆڵۆمبی بن، کە بەردەوامە لە پیشاندانی توانای گۆڵتۆمارکردنی خۆی لە خولی پورتوگال و ئەورووپادا. سوارێز لە 4 یاریی ئەم وەرزی چامپیۆنزلیگدا 4 گۆڵی تۆمار کردووە و بە 9 گۆڵ لە کاتەوەی پەیوەندیی بە سپۆرتینگەوە کردووە، بووەتە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە لە قۆناغی سەرەکیی پاڵەوانێتییەکەدا؛ ئاستی ئێستای هەڕەشەیەکی جدی بۆ بەرگریی مانچێستەر یونایتد دروست دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، ئەم یارییە بۆ برونۆ فێرناندێز گرنگییەکی تایبەتی هەیە، کە ماوەیەکی زۆرە هەم ئەم و هەم یاریزانانی دیکەش رەخنەی زۆریان ڕووبەڕوو بووەتەوە

Loading related news...