
نەشئەت شاهوێز: هەڵبژاردنى پارێزگار بەندە بە ئەنجامى گفتوگۆکان.
بەرەى تورکمانى:ڕژدە لەسەر دانانى پارێزگارێکى دیکەى تورکمان.
پێکهاتەى تورکمان دوو بەربژێرى ئامادەکردووە.
نەشتەت شاهوێز، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بە فەرمى هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دیارینەکراوە، ئەنجامى گفتوگۆکان لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا، بڕیار لە بارەى کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەن دەدات.
وەک پێکهاتەى تورکمان سوورن لەسەر هێشتنەوەى پۆستى پارێزگار لە دەستى خۆیان.
دەیانەوێت بۆ ئەو دوومانگەى ماویانە پارێزگارێکى نوێى تورکمان هەڵبژێرن.
پێکهاتەى تورکمان لە ناو خۆشیاندا لەسەر دیاریکردنى کەسێک بۆ شوێنگرەوەى محەممەد سەمعان ناکۆکن.
پێکهاتەى تورکمان، بۆ پۆستى پارێزگار دوو بەربژێرى هەیە.
بریتین لە ماردین کوککایە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی بەرەى تورکمانى و قەحتان وەنداوى بەرپرسى لقى کەرکووکى بەرەى تورکمانى.
لە بەرامبەردا پێکهاتەى عەرەب، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەربژێرى خۆى بۆ پۆستى پارێزگار ڕانەگەیاندووە.
دەیانەوێت بەزووترین کات پۆستى پارێزگار وەرگرن.
چاوەڕێ نەکەن تاوەکو دوو مانگەکەى پێکهاتەى تورکمان تەواوبێت.
پێشنیازکراوە، جێگرى پارێزگار دەسەڵاتى بەڕێوەبردنى پارێزگارى هەبێت تاوەکو سەرى ساڵ.
نەشئەت شاهوێز ئاماژەى بەوەشکرد، یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگار کەوتووەتە دەست هەردوو پێکهاتەى عەرەب و تورکمان، وەک پێکهاتەى کوردیش لە حاڵەتى ئەنجامدانى ئاڵوگۆڕەکان، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک وەردەگرن.
بەگوێرەى ئەو ڕێککەوتنەى لە نێوان هەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکەى کەرکووک کراوە، لەسەرى ساڵەوە پۆستى پارێزگار لە پێکهاتەى تورکمانەوە دەدرێتە پێکهاتەى عەرەب، کوردیش پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەن و تورکمانیش جێگرى پارێزگار وەردەگرێت.
ڕێبوار تەها: بە گوێرەی یاسا من پارێزگاری کەرکووکم بە وەکالەت
محەممەد سەمعان: کە میوانێک دێت دەڵێن تۆ پارێزگار نیت کە قەیران هەیە دەڵێن تۆ پارێزگاریت
