
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا، عەلى تەتەر پارێزگارى دهۆک پێشوازى لە دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و یاریزانانى تیپى بالەى خانمى یانەى سەنحاریب کرد.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامهوانیدا، پارێزگارى دهۆک پیرۆبایى لە تیپى بالەى یانەکە کرد بە بۆنەى بەدەستهێنانى نازناوى خولى یانەکانى عێراق و پشتیوانى خۆى بۆ تیپەکە دەبڕى بۆ چالاکیەکانیان بە تایبەت بەشداریکردنى تیپەکە وەک نوێنەرى عێراق لە پاڵەوانێتى بالەى یانەکانى ڕۆژئاواى ئاسیا کە بڕیارە لە وڵاتى لوبنان بەڕێوەبچێت.








.jpg)



