ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی تازە دەكاتەوە

دانیار فاروق1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕیاڵ مەدرید گرێبەستى ئاردا گولەرى تازەکردەوە.

  • گرێبەستەکە تاوەکو 2031.

  • لە ئاییندەیەکى نزیکدا بە فەرمى ڕادەگەیێنرێت.


بە گوێرەى زانیارییەک کەناڵ8، لە هەژمارى فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەوانى وەرزشى ئیتاڵى دەستیکەوتووە، یانە شاهەنەیەکەى ئیسپانیا، لە نوێکردنەوەى گرێبەستى یاریزانەکانى بەردەوامە و لە نوێترین گرێبەستیشدا، گرێبەستى یاریزانى هێڵى هێرشبردنى یانەکەى ئاردا گولەرى تازەکردەوە.


ناوەڕۆکى گرێبەستەکەى ئاردا گولەر:

  • گرێبەستەکەى ئاردا گولەر بۆ ماوەى پێنج ساڵە.

  • گرێبەستەکە تاوەکو ساڵى 2031ە.

  • هەریەک لە یاریزان ئاردا گولەر و کارگێڕیی یانەکە لە مانگى ڕابردوو گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

  • سەرجەم بەڵگەنامەکان واژۆکراون.

  • چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکى نزیکدا بە فەرمى ڕابگەیێنرێت.

ئاردا گولەر (Arda Güler) یاریزانێکی پیشەگەری لاوی تورکییە کە وەک هێرشبەر و یاریزانی ناوەندی هێرشبەر لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانی (LA Liga) و هەڵبژاردەی نیشتمانیی تورکیا یاری دەکات. گولەر لە 25ـی شوباتی 2005 لە دایکبووە (تەمەنی 21 ساڵە) و بەهۆی لێهاتوویی تەکنیکی، ئاستە بەرزەکەی و دروستکردنی هەلی گۆڵەوە بە یەکێک لە باشترین بەھرەمەندە گەنجەکانی جیهان دادەنرێت.

دۆخی ئێستای لە وەرزی 2026–2027

ئاردا گولەر لەم وەرزەدا ئاستێکی زۆر باڵا پێشکەش دەکات و بووەتە یاریزانێکی کاریگەر.

لە دوایین یاریی ڕیاڵ مەدرید لە 21ـى تشرینی یەکەمی 2026 دژی یانەی ئاڕ بی لایپزیگ، گولەر گۆڵێکی تۆمارکرد و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ بردنەوەی ئەنجامى (4-1). هەروەها لە یاری پێشووتردا دژی ئەی ئێس ڕۆما توانی 2 ئەسیست (دروستکردنی گۆڵ) بکات.

Loading related news...