بەڕێوەبەری ئاو: دابەشکردنی ئاو لە هەولێر ئاسایی بووەتەوە

پووختەى هەواڵ

  • بەهۆى لافاوەکەوە ئاوى خواردنەوەى هەولێر لێڵ بوو بوو.

  • لافاوەکەى سەرەتاى هەفتەى ڕابردوو زیانى زۆرى لە هاونیشتمانییان گەیاند.

  • هاونیشتمانییان دەستیان بە پاککردنەوەى ماڵەکانیان کردووە و پێویستییەکى زۆریان بە ئاو هەیە.


ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سەرجەم وێستگەکان کاردەکەن و بۆ ماوەى 24 کاتژمێر ئاو بەسەر هاونیشتمانییان دابەشدەکەن و ئاوەکەش لێڵییەکەى نەماوە.


ڕابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر:

  • لە پاش لافاوەکە ئەو ئاوەى دەگەیشتە وێستگەکان لێڵ بوو، ئێستا پاکە.

  • وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوى ئیفراز 1 و 2 و 3 و فریاگوزاری خێرا لە کاردان.

  • ئێستا هیچ کێشەیەک و شکانی بۆری نییە تاوەکو ببێتە ڕێگر لەبەردەم دابەشکردنى ئاو.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاندبوو، بەهۆى لێڵبوونى زێى گەورە، بە ناچاری و بۆ سەلامەتیی تەندروستیی هاونیشتمانییان، کارکردن لە وێستگەکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێنرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دواى لافاوەکە وەزارەتى شارەوانى کەوتە جووڵە

لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر؛ گەنجان بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەڕێکەوتن

Loading related news...