
دەیان سەرباز ڕەوانەى شارى میلان کران.
خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى ئەم هەفتەیە توندوتیژى و تاڵانى تێکەوتبوو.
حکومەتى مێلۆنى دەیەوێت سنوورێک بۆ توندوتیژییەکان دابنێت بەتایبەت بۆ نەوجەوانان.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا چەندین ڕێوشوێنی ئەمنیی نوێی ڕاگەیاند، ئامانج لێیان هێورکردنەوەی ئەو ناڕەزایەتی و توندوتیژیانەیە کە بە بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ زیانیان بە ناوچەی بازرگانیی ناوەندی شاری میلان گەیاند، کە فرۆشگاکان تاڵانکران، ئاگر لە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان بەردرا.
فەرمانم کردووە بە ناردنی 500 سەربازی نوێ بۆ شاری میلان و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەوێ دەمێننەوە.
دایک و باوکان پابەندن بە بژاردنی ئەو زیانانەی، بەهۆی منداڵانی خوار تەمەنی یاساییەوە دروست بوون.
ئاسانکارى بۆ داواکاری گشتی دەکەین منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەڵام سەرووی 14 ساڵی سزا بدات.
فەرمانم بە حکومەت کردووە پرۆژەیاسایەکی نوێی سزادان بخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندکردن، کە بە "بەشداریکردنی توندوتیژانە لە خۆپیشاندان" ناودەبرێت.
بەشداریکردن لە توندتیژیی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی تاوەکو 20 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.
ئەگەریش ڕووخساریان داپۆشن، سزاکانیان زیاد دەکرێت یان ئەگەر بەهۆیەوە کەسێک بریندار بێت، بەهەمانشێوە سزاکان توندتر دەبن.
ئەگەر تاوانبارەکە منداڵ یان ژێر تەمەنی 18 ساڵ بێت، دایک و باوکیان پابەندن بە پێبژاردنەکە.
پرۆژەکە لە 60 ڕۆژدا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت و دەبێت بە یاسا.
مێلۆنی "بوونی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵان لەناو ئاژاوەگێڕاندا، لەوانە، منداڵێکی تەمەنی 11 ساڵ کە بچووکترین کەس بوو دەستگیرکرابێت، ئازاربەخش و ترسناک بووە".
ڕۆژانى 17 و 18ـى ئەم مانگە شاری میلانی باکووری ئیتاڵیا خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی بەخۆوەبینى، دەیان دوکان، مۆڵ و ناوەندى بازرگانى تاڵانکران.
فەڕەنسا خۆی بۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە ڕۆژی شەممەدا ئامادە دەکات




.jpg)
