
شاندى یەکێتی لە سلێمانى سەردانى جوڵانەوە نەوەى نوێى کرد.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاتند، هاوڕابووین لەسەر چارەسەرى کێشەکان لەڕێگەى بەگفتوگۆوە.
ئەمڕۆ شاندى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى سەردانى جوڵانەوە نەوەى نوێى کردوو و پێشهاتەکانى ئەم دوایەیى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ ئەوەبووە هاوڕابن لەسەر پرسە دەستوورییەکان و چارەسەرکردنى کێشەکان لە ڕێگەى گفتوگۆوە.
هەروەها بەرچاوڕوونى بەیەکتربدەن بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابووین بۆئەوەى کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
ئەوەش لە دوای ئەوە هات، هەر ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستات سەردانی سلێمانیان کرد و لە دەباشان لەگەڵ شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و بڕیارەکانی عەلی زەیدیان کرد.