جەمال کۆچەر: بڕیارەکانى زەیدى پشتیوانیی دادگاى فیدراڵییان هەیە

جەمال کۆچەر، ئەندامى خولى پێنجەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
جەمال کۆچەر، ئەندامى خولى پێنجەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • جەمال کۆچەر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەى یەکێتى و پارتى لەم کاتە باشە، بەڵام دەبوو زووتر بوایە.

  • جەمال کۆچەر دەشڵێت، بڕیارەکانى زەیدى پشتیوانیی دادگاى فیدراڵییان هەیە و بەمەش دەبنە بڕیارى پابەنکەر و ماف دەداتە بەغداد بۆ جێبەجێکردنیان.


جەمال کۆچەر، لە میانى بەشداری لە بوڵتنى کاتژمێر 12ـى کەناڵ8 ڕایگەیاند، هەموو سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان باس لە پابەندبوون بە دەستوور دەکەن، بەڵام بەڕوونکردنەوەکانى دادگاى فیدراڵى، ئەو دەرگایە تاڕادەیەک داخراوە و ئێستا کورد دەبێت گفتوگۆ لەسەر ئەوەبکات، عەلى زەیدى هەندێک هێڵى سوور هەیە نەیبەزێنێت.


جەمال کۆچەر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق:

  • بەناوى ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، ترسى ئەوە هەیە، ماددەى 140 بەتەواوى پەراوێزبخرێت.

  • ئەو هێزەى باس لە ڕەوانەکردنى دەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، کار لە بژێوى ژیانى هاونیشتمانییان بکات و بەناوى گەندەڵى دۆزى گەلێک و قەوارەکەى بکەوێتە مەترسییەوە.

  • بەغداد لایخۆیەوە دەڵێت، بڕیارەکان جێبەجێ دەکەین کۆبوونەوەکەش بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزمێک بۆ جیبەجێکردنى بڕیارەکان و نەبەزاندنى ئەو هێڵە سوورانەی کە باسکران.

  • لەگەڵ ئەوەى لە حاڵەتى پابەندبوونى هەرێمى کوردستان، بەغداد چى بۆ هەرێمى کوردستان دەکات لە بودجەدا.

  • بەغداد بە پلان کارەکانیکردووە، بڕیارى دەرکردووە، بۆچوونى دادگاى فیدراڵى وەرگرتووە، پاش ئەم هەنگاوانە داواى کۆبوونەوە لە هەرێمى کوردستان دەکات.

جەمال کۆچەر باسى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ زەیدى دەکات و دەڵێت" گوتوومانە ئەگەر هەرێمى کوردستان هەر پابەندى بڕیارەکان نەبوو ئەوکات چى دەکەن خۆ هێز نانێرن و شەڕ دروستنابێت، زەیدی گوتوویەتى، دیوارێکم لە گەڵ سووریا دروستکردووە بەرزییەکەى حەوت مەترە، ئەوکات ناچارین دیوارێک دروستبکەین بەرزییەکەى 14مەتر بێت و وەک هەرێمێکى کۆنفیدراڵى چیتان دەوێت بۆخۆتان بیکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵ و هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر دەکەین

Loading related news...