
لە ڕۆژانى ڕابردوودا ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگى بە جێگرانى سەرۆکوەزیران دا.
زیادکردنى جێگرەکان بۆ سێ دانە کاردانەوەى لێکەوتەوە.
پەرلەمانتارێک ئەم پرسەى گەیاندە دادگاى فیدراڵى.
محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فەیسبووک نووسیویەتى "لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لە دەنگدان بە سێ جێگری سەرۆکوەزیران و هێنانەئارای وەزارەتی نوێ لە کابینەکەی زەیدی داوە". دەڵێت "ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستوورە".
بەگوێرەى ماددەی 139 دەستوور، پێویستە سەرۆکوەزیران دوو جێگری هەبێت، ئەوەش تەنیا بۆ خولی یەکەم بووە.
بڕگەیەک نییە لە دەستووردا بۆ دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران.
لە ماددەی 76ـی دەستووردا تەنیا بڕگەی دەنگدان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە و جێگرانی سەرۆکوەزیران نییە.
لە ماددەی 61ـی دەستووردا، چاودێریی ئەنجوومەنى نوێنەران تەنیا سەرۆکوەزیران، وەزیر، سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و باس لە جێگرانی سەرۆکوەزیران نەکراوە.
هێنانەئارای وەزارەتێکی نوێ بەبێ دەرچوونی یاسایەکی پێشوەخت بۆ ئەو مەبەستە، پێچەوانەی ماددەی 86ـی دەستوورە.
15ـى تشرینى یەکەمى 2026، هەریەک لە موحسین مەندەلاوى و لەیس خەزعەلى و محەمەد تەمیم دەنگیان پێدرا بۆ پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران، بەڵام فارس بریفکانى بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا.
بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا و دانیشتنەکە کۆتایی هات
زەیدی: جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و تەرخانی دارایی و دامەزراندنی نوێیان نابێت