
'' نیشانەکانی تەمبەڵیی ڕژێنی دەرەقی بریتین لە : هەستکردن بە ماندووبوون، وشکیی پێست و ئازاری ماسولکە''
'' تەمبەڵیی ڕژێنی دەرەقی یەکێکە لە هۆکارەکانی قەڵەوی''
پزیشكێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، نیشانە و لێکەوتە نەخوازراوەکانی تەمبەڵیی ڕژێنی دەرەقی دەخاتەڕوو.
ئەو کەسانەی کێشەی تەمبەڵیی ڕژێنی دەرەقییان هەیە، کەم دەخۆن، گیانیان دەئاوسێت و قەڵەو دەبن، یەکەم پشکنین بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون دەبێت پشکنینی ڕژێنی دەرەقی بێت، ئەگەر چارەخوازەکە کێشەی تەمبەڵیی ڕژێنی دەرەقی هەبێت، چارەسەر دەکرێت و دەرمانی سایرۆکسین وەردەگرێت لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا، ئەگەر کێشەی قەڵەویی چارەخوازەکە هەر چارەسەر نەبوو، دەکرێت هۆکاری قەڵەوییەکەی خواردنی ناتەندروست و شێوازی ناتەندروستی خواردن بێت، دەبێت حاڵەتەکە لەژێر چاودێریی پزیشکی پسۆڕدا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەستکردن بە ماندووبوون
بەردەوام هەستکردن بە سەرما
خەمۆکی
وشکیی پێست
ئازاری ماسولکە
قەبزی
قەڵەوی
ئاوسانی چواردەوری چاو
گەورەبوونی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)
نەخۆشییەکانی دڵ
دروستبوونی گرفت لە چالاکیی دەمارەکان
نەزۆکی
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
د. داهات حەوێزی: هەموو نەخۆشییەکی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) درێژخایەن نییە! | CHANNEL8

