د.باوان محەممەد: یەکێک لە هۆکارەکانی ئازاری گەدە دوای نانخواردن گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیە

"ئەگەر ئازاری گەدەی چارەخوازەکە بەردەوام دەگەڕێتەوە و خراپتر دەبێت یان کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دروست بکات، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دروستی هۆکاری ئازارەکە"
"ئەگەر ئازاری گەدەی چارەخوازەکە بەردەوام دەگەڕێتەوە و خراپتر دەبێت یان کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دروست بکات، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دروستی هۆکاری ئازارەکە"

پووختەی هەواڵەکە

  • '' ئازاری گەدە بەردەوام بوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکرێت''

  • " بوونی بەردی زراو یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازاری گەدە لەدوای نانخواردن"


پسپۆڕێکی هەرس و جگەر هۆکارەکانی ئازاری گەدە دوای نانخواردن بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.


د. باوان محەممەد جەزا، پسپۆڕی نەشتەرگەریی هەرس و جگەر، سەبارەت بە ئازاری گەدە دوای نانخواردن، دەڵێت " ئازاری گەدە دوای نانخواردن پەیوەندیی بە ئەم هۆکارانەوە هەیە"

  • هەرسنەکردنی خواردن

  • گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە

  • هەوکردنی گەدە

  • بەردی زراو

  • برینی گەدە

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت "ئەگەر ئازاری گەدەی چارەخوازەکە بەردەوام دەگەڕێتەوە و خراپتر دەبێت یان کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دروست بکات، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دروستی هۆکاری ئازارەکە".

دەکرێت یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازاری سک دوای نانخواردن ژەهراویبوون بە خواردن بێت

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە خواردن بریتین لە :

  • تا

  • دڵتێکهەڵاتن

  • ڕشانەوە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

هەموو سکئێشەیەک هی گەدە نییە و هەموو ئازارێکی سنگیش هی دڵ نییە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 26 2026

Loading related news...