د. سومەییە نەقشبەندی: منداڵی بلوری یەکێکە لە پێشکەوتووترین ڕێگاکانی یارمەتیدانی منداڵبوون

هێلکەی خانمەکە و تۆوی پیاوەکە لە دەرەوەی جەستەی خانمەکە (لە تاقیگەی تایبەتدا) بە یەک دەگەیەنرێن
هێلکەی خانمەکە و تۆوی پیاوەکە لە دەرەوەی جەستەی خانمەکە (لە تاقیگەی تایبەتدا) بە یەک دەگەیەنرێن

منداڵی بلوری چییە؟

  • منداڵی بلوری یەکێکە لە پێشکەوتووترین ڕێگاکانی یارمەتیدانی منداڵبوون
  • تێیدا هێلکەی خانمەکە و تۆوی پیاوەکە لە دەرەوەی جەستەی خانمەکە (لە تاقیگەی تایبەتدا) بە یەک دەگەیەنرێن
  • دوای ئەوەی پیتاندن ڕوودەدات، لە هێلکە پیتێنراوەکە کۆرپەلە دروست دەبێت
  • دوای سێ تاوەکو پێنج ڕۆژ کۆرپەلەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ناو منداڵدانی دایکەکە تاوەکو بەشێوەیەکی سروشتی گەشە بکات

لە چ کاتێکدا منداڵی بلوری دەبێتە بژاردەی کۆتایی منداڵبوون؟

  • گیرانی بۆرییەکانی فالوب: کاتێک بۆرییەکانی منداڵدان لەکارکەوتوون یان گیراون و ڕێگە نادەن تۆو بگاتە هێلکە
  • کێشەکانی زاوزێ لە پیاواندا: وەک کەمبوونی ژمارەی تۆو، لاوازیی جوڵەی تۆوەکان یان تێکچوونی شێوەی تۆوەکان
  • بوونی کیسی هێلکەدان یان لاوازیی هێلکەدان: کاتێک هێلکەدانەکان بە دەرمان و دەرزیی ئاسایی وەڵامدانەوەیان بۆ دروستکردنی هێلکە نییە
  • شێرپەنجەی منداڵدان یان هێلکەدان: کاتێک شانەکانی دیواری منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکەن
  • نەزۆکیی بێ هۆکار: کاتێک تەواوی پشکنینەکانی هاوسەران ئاسایین، بەڵام دووگیانی ڕوونادات
  • ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو 35 ساڵانە : کاتێک یەدەگی هێلکەدان ڕوو لە کەمی دەکات و کات ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پرۆسەی منداڵبووندا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

پێویستە خانمانی سەروو 35 ساڵ ئاگاداری ئەم پشکنینە بن!

ئاسۆ فازیل

Wed Oct 07 2026

Loading related news...