
داخستنى دەروازەی شەیب لەگەڵ ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.
بە پاساوى تەکنیکى لە 20ـى مانگەوە دەروازەکە داخراوە.
حکومەتى زەیدى لە ژێر فشارى ئەمریکادایە بۆ مامەڵەى بازرگانیى لەگەڵ ئێران.
مستەفا ئەدعیر مەحمەداوى، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان، سێ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە حکومەتى عێراق، بۆ کردنەوەى دەروازەى سنووریى شەیب لەگەڵ وڵاتى ئێران.
تاوەکو ڕۆژى پێنجشەممە مۆڵەت دەدەینە حکومەتى عێراق، بۆ کردنەوەى دەروازەى سنووریى شەیب لەگەڵ ئێران.
لە ئەگەرى نەکردنەوەى دەروازەکە لەو کاتەدا خۆپیشاندانى سەرتاسەریى دەکەین.
ڕێگەى هاتوچۆ لە پارێزگاکە دەگرین و پارێزگاى میسان لە عێراق دادەبڕین.
لە کاردانەوەى داخستنى دەروازەکەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە هاوڵاتییانى پارێزگاى میسان گردبوونەوە و ڕێگەى سەرەکى کۆمپانیا نەوتییەکانیان لە پارێزگاکە داخست.
یەکێکە لە دەروازە سنوورییە وشکانییەکانى نێوان عێراق و ئێران و وەک دەروازەى گرنگ بۆ جموجوڵى گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانى لێى دەڕوانرێت.
لە ڕۆژى 20ـى تشرینى یەکەمى2026 حکومەتى عێراق بڕیارى داخستنى دەروازەكەى دەرکرد و بڕیارەکەش ناڕەزایەتى ناوخۆیى پارێزگاکە و وەزارەتى ناوخۆى ئێرانى لێکەوتەوە.
بۆ داخستنى دەروازەکان لەگەڵ ئێران؛ هەرێمى کوردستان نووسراوى بەدەست نەگەیشتووە




