
بڕیارە مانگى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا لە ئیمارات ئەنجامبدرێت.
کۆشکى کریملن: گفتوگۆکان لە ئاستێکی تەکنیکیدا دەبن.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکى کریملن، لە بارەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکان لە ئاستێکی تەکنیکیدا دەبن، لەوانەیە لە ئەبوزەبی لە ئیمارات بەڕێوەبچن و تیشک دەخرێتە سەر چۆنیەتیی دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ئۆکرانیا و ڕووسیا کاتێک ململانێکە کۆتایی دێت. ڕاشیگەیاند، لەوانەیە لە 10ـی تشرینی دووەم یان دواتر گفتوگۆکان دەست پێبکەن.
دواى کۆبوونەوەى ویتکۆف و پوتن، ڕووسیا ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان.
ڤلادیمیر پوتن: ڕووسیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە سێ قۆڵییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا و ئەمریکا.
پوتن: بە مەرجێک تایبەت بن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی، نەوەک ئاگربەستی کورتخایەن.
پوتن: ئامانج لەم گفتوگۆ و دانوستانانە بریتی دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ هەردوولامان.
پوتن: باوەڕی وایە دەتوانن بگەن بە ڕێککەوتن.
ئەگەر لە هەر حاڵەتێکدا پێچەوانەکەی ڕووبدات، ئەوان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ئامانجەکانی جەنگەکەیان بەدی دەهێنن.
دوایین گفتوگۆکانی ئاشتی بە نیوەندگیریی ئەمریکا لە مانگی شوباتدا بەڕێوەچوون، پێش ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران دەست پێبکەن.



