کاردانەوەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر بەردەوامە و گومان لە گرووپە چەکدارەکان دەکرێت.
لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و دانانى سیستمى بەرگریى ئاسمانى بە چارەسەر دەزانرێت.
بەهۆى هێرشەکەوە کارەباى هەرێمى کوردستان بە بڕێکى زۆر دابەزیوە.
لەو بارەیەوە مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە بوڵتنی هەواڵەکانی کەناڵ8، هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆرى بە ”تیرۆرستى” ناوبرد و گوتى “گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، ڕۆڵیان لەو هێرشانە و تێکدانى ئاسایشى ناوچەکەدا هەیە”.
هێرشەکەى سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەوڵەکانى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەخت دەکات بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و ناتوانێت پەرە بە کەرتى ئابووریى عێراق بدات.
لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى بەرگریى عێراق کۆبوونەوەیەکى سەرکەوتوومان کرد.
تاوتوێى دۆخى ئەمنیى عێراقمان کرد و ڕێککەوتووین سیستمى بەرگرى بۆ هەموو عێراق دابین بکرێت.
تێچووەکەى حەوت تریلیۆن دینارە بۆ ماوەى سێ ساڵ.
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاودێر دەبێت بەسەر ئەو بابەتەوە.
داوامان کردووە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو سیستمە و جۆرەکەى و چۆنیەتیى کڕینەکەى بڵاوبکرێتەوە.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی قادرکەرەم لە شارۆچکەى چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر 11ـی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە ئامانج.
ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت