
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگى سەر بە وەزارەتی دارایی، ماوەى لێخۆشبوونى گومرگى بۆ ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید بۆ دوو مانگ درێژکردەوە.
بە گوێرەى گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە تێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ماوەى گومرگى ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید و بەخشنى لە ڕەسمی گومرگی لە 1ى ئەیلوولەوە تاوەکو 1ى تشرینى دووەمى 2026 درێژکراوەتەوە.
بەگوێرە بڕیارەکە، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید، کە جۆرێکن لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان لە کاتی هاوردەکردنیاندا هیچ ڕەسمێکى گومرگى ناخرێتەسەریان.
پێشتر کەناڵ8 داواکارى بازرگانانى بۆ درێژکردنەوەى ماوەکە بڵاوکردەوە.
لە هەرێمى کوردستان بۆ گومرگى ئۆتۆمبێل کار بە ڕێنمایی ژمارە 14ـى ساڵى 2025 دەکرێت کە وەزارەتى ناوخۆ دەریکردووە و ئۆتۆمبێلى هایبرید و تەواو کارەبایی بە تەواوى لە ڕەسمى گومرگى دەبەخشرێن.
ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی دەرهێنرا
کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی گومرگی ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە هەرێم





