
دۆسیەى شەڕى نێوانیان لاى لیژنەى سزادانى تۆپى پێى تورکیایە.
لە یارییەکى نێوانیان شەڕ و پێکهەڵژان لە نێوان یاریزانەکان ڕوویداوە.
دوو یاریزانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە بۆ پێنج یارى سزادران.
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی سوپەرلیگی تورکیا، گاڵاتاسارای میوانداریی فەنەرباخچەی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.
پاش یارییەک شەڕ و پێکهەڵپژان لە نێوان یاریزانانی هەردوولا ڕوویدا.
دۆسیەکە ڕەوانەی لیژنەی سزاکانی تۆپی پێی تورکیا کرا.
پاش لێکۆڵینەوەکان، ئەنجوومەنی دیسیپلینی تۆپی پێی تورکیا بڕیاریدا.
گاڵاتاسارای بە دوو ملیۆن و 120 هەزار لیرە و فەنەرباخچە بە ملیۆنێک و 227 هەزار لیرە سزا بدات.
ئەنجوومەنی دیسیپلین بڕیاریشیدا عەبدولکەریم بارداکچی یاریزانی گاڵاتاسارای بۆ دوو یاری و ئارچی براون یاریزانی فەنەرباخچە بۆ سێ یاری دووربخاتەوە.
بەو جۆرەش باراداکچی ناتوانێت بەشداریی یاریی نێوان گالاتاسارای و ئامەدسپۆر بکات، کە حەوتی مانگی داهاتوو لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.