
بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:" لە دەستکەوتێکی نوێ و کەم وێنەدا بۆ وەرزشی کوردستان، بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی و بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاندێکی پێکهاتوو لە یاریزانان، ڕاهێنەران و ناوبژیوانانی کیک بۆکسێنگی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵبژاردەی عێراقدا، بەشدارییان لە پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی کرد، کە لە شاری تەشقەندی پایتەختی وڵاتی ئۆزبەکستان .
سەرەڕای بەهێزی و سەختیی کێبڕکێکان کە بە بەشداریی زیاتر لە 3,400 یاریزان لە 55 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەچوو، شاندی کوردستان توانییان بە ئاستێکی بەرزەوە بدرەوشێنەوە و ئەم ئەنجامە گەورە و دڵخۆشکەرانەی خوارەوە لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن:
واحید ئەحمەد ساڵح: وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی جیهان توانی کارتی زێڕین (Gold Card) بەدەستبهێنێت.
ڤیانا کاروان جەمیل: کچە پاڵەوانی کورد، لە کێشی 56 کگم دا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.
یوسف محەمەد قادر: لە کێشی 51 کگم، پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
پەیکار بەختیار حەمید: لە کێشی +91 کگم، پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
عومەر عادل عومەر: لە کێشی 71 کگم، پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە پڕشنگدارانە لە ئاستی جیهانیدا، سەلمێنەری توانای بەرزی لاوان و وەرزشوانانی گەلەکەمانە کاتێک دەرفەت و پشتیوانیی شایستەیان بۆ دەڕەخسێنرێت.