100 ڕۆژ بەسەر سەپاندنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا تێپەڕی

A bulk cargo ship sits at anchor in the Strait of Hormuz off Bandar Abbas, Iran, Saturday, May 2, 2026.(Amirhosein Khorgooi/ISNA via AP)
A bulk cargo ship sits at anchor in the Strait of Hormuz off Bandar Abbas, Iran, Saturday, May 2, 2026.(Amirhosein Khorgooi/ISNA via AP)

پووختەى هەواڵەکە

  • لە ماوەى 100 ڕۆژى گەمارۆى هوورمز زیانى 25 ملیار دۆلار گەیشتووە بە تاران.

  • سێنتکۆم: ڕێگریمان کردووە لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە بەهای25 ملیار دۆلار.

  • سێنتکۆم: 100 ڕۆژە هەناردە و هاوردەی دەریایی ئێرانمان ڕاگرتووە.


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ڕایگەیاند، پاش تێپەڕینی 100 ڕۆژ بەسەر سەپاندنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران، توانیویانە ڕێگری بکەن لەوەی ئێران لەو ماوەیەدا بە بەهای25 ملیار دۆلار نەوتی خاو هەناردە بکات، ڕاشیانگەیاندووە، لەو ماوەیەدا، جگە لە هاوکارییە مرۆییەکان، هیچ هەناردە و هاوردەکردنێک بۆ ئێران لە ڕێگەی دەریاوە نەبووە.


ڕاگەیێنراوەکەى سێنتکۆم

  • گەمارۆی دەریایی یارمەتیدەر بووە کە ئێران نەتوانێت نەوتی خاو هەناردە بکات.

  • لەم ڕێگەوە توانای سوپای پاسداران بۆ دابینکردنی بودجەی گرووپە چەکدارەکان و تۆڕە تاوانکارەکان و تیرۆریزم سنووردار کراوە.

  • جگە لەو یارمەتییە مرۆییانەی ڕێگەیان داوە بچنە ناو ئێرانەوە، لە ماوەی ئەو100 ڕۆژەدا، هیچ هەناردە و هاوردەکردنێک بۆ ئێران لە ڕێگەی دەریاوە ڕووینەداوە.

لە 13ـى نیسانی 2026دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەمارۆیەکی دەریایی توندی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاند.

لای خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران (IRGC) هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا قەدەغە کرد، مینە دەریاییەکانی تێدا چاند و هێرشى کردە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بێ مۆڵەتی ئەو تێپەڕ دەبن. بە گوێرەی نوێترین پێشهاتەکان لە تشرینی یەکەمی 2026دا، هێرشەکان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. تەنیا لە یەک شەودا لە 22ـى تشرینی یەکەم، ئێران ڕایگەیاند کە 7 نەوتهەڵگر لە گەرووەکەدا کراونەتە ئامانج یان بە میندا تەقیونەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ: ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان

پزیشکیان: هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بێینە دەرەوە

Loading related news...