پزیشکیان: هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بێینە دەرەوە

سامیا حەسەن2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی بێنە دەرەوە.

  • پزیشکیان: یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد بۆ ئێران باش بوو بەڵام هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەمریکا تێدا نەبوو.




مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستا بۆ وڵاتەکەی هاتووەتە پێش دۆخێکی ئاسایی نییە و هەموو هەوڵێکیشیان ئەوەیە لە دۆخی نە شەڕ نە ئاشتی بێنە دەرەوە. جەختیش دەکاتەوە، دەبێت ئەمریکا دان بە مافی نەتەوەکەیاندا بنێت.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

  • یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە قازانجی ئێران بوو.

  • لە کۆی 13 ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران 12یان ڕەزامەندییان لەسەر یاداشتەکە داوە.

  • هەموو فەرماندەکانی سوپا، پەرلەمان و تەنانەت دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەشی لێی ڕازی بوون.

    یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن کە بە "یاداشتنامەی ئیسلامئاباد" ناسراوە لە 14 ماددە پێکهاتبوو، بە نێوەندگیری پاکستان و بە واژۆی سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئێران لە 17 لەسەر 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ واژۆکرا.

    مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەش کرد، ئەگەر کەسێک بەڵێنیدا دەبێت پابەندیشی بێت، وەکو خۆی دەڵێت، ئێستا تاران لەگەڵ کەسانێک ڕووبەڕووبووەتەوە کە هەرگیز پابەندی ئەو پەیمان و بەڵێنانە نەبوون کە داویانە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

فاینەنشیاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگریی لە هێرشێکی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە

سامیا حەسەن

Wed Oct 21 2026

Loading related news...