
بانکى ناوەندى بڕیاریدا لە سێشەممەوە 3000 دۆلار بدرێتە گەشتیاران.
لە مانگى تەمموزەوە ئەمە دووەمجارە گۆڕانکارى دەکرێت.
100 دۆلار بە نرخى فەرمى بە 150 هەزار دینارە.
بانکى ناوەندیى عێراق پێدانى دۆلارى بۆ گەشتیاران بە نرخى فەرمى زیادکرد و بەگوێرەى بڕیارەکە پێدانى دۆلارى گەشتیارى لە 2000 دۆلارەوە کرا بە 3000 دۆلار.
لە ڕۆژى سێشەممە 3ـى تشرینى دووەمى 2026ـەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
هەر گەشتیارێک تاوەکو شەش جار لە ساڵێکدا دەتوانێت سوودمەند بێت لە وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیە.
بڕیارى بانکەکە وەک پەرۆشییەکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە دراوی بیانی لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.
هەر دوو مانگ جارێک گەشتیار دەتوانێت سوودمەند بێت لە وەرگرتنى ئەو پشکە.
لە مانگی تەمموزی ڕابردوو، بانکی ناوەندی دۆلاری گەشتیاری لە سێ هەزار دۆلارەوە کەمکردەەوە بۆ دوو هەزار دۆلار، پێشتر هەرکات کەسێک گەشتی بکردایە، پارەکەی وەردەگرت، بەڵام ئێستا بە دوو مانگ جارێک گەشتیار بۆی هەیە داوای ئەو پارەیە بکات.
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
