
زنجیرە ئیڤێنتەکانی پاڵەوانێتی ئار ئێف ئێڵ 15 (ڕینگ فایتینگ لییگ) لە شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، ڕکبارییەکان لەمڕۆ پێنجشەممە تاوەکو شەممە بەردەوام دەبن، کە کەناڵ8 سپۆنسەری میدیایی پاڵەوانێتییەکەیە.
ئاڕ ئێف ئێڵ هەمیشە لە یارییەکانی بۆکسین و کیک بۆکسینگ و موای تای و یارییەکانی هونەرەجەنگییە تێکەڵەکان ڕۆلی هەبووە لەوەی پاڵەوانی جیاواز درووستبکات یان بیانناسێنێت.
ئاڕ ئێف ئێڵ بووەتە یەکێک لە سەکۆ سەرەکییەکان بۆ یانە و ئەکادیمیاکانی هونەرە جەنگییەکانی سلێمانی تاوەکو یاریزانە لاوەکانیان ئەزموونی شەڕی فەرمی وەربگرن و ڕیکۆردی پیشەگەری بۆ خۆیان تۆمار بکەن، کە ئەم ریکۆردانە دەنووسرێنەوە و وباوەر پێکراون، ئەگەر بۆ نمونە لە وێبسایتی بەناوبانگی تایپۆلۆجی بگەڕێیت ئەوا ناوی یاریزانان و ڕیکۆردەکانیان لەو وێبسایتە گەورەیە دەبینیتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چەندین شەڕ بەڕێوەچوو، هاوکات ڕۆژی شەمە کەدەکاتە 28ـی 11 فیناڵ و یاریەبەهێزەکانە لە کاتژمێر 7 ئێوارە دەست پێدەکات تاوەکو 10ـی شەو.
هاوکات لەم پاڵەوانێتیە کە شەڕەکان لەسەر بۆکسێن، کیک بۆکسێن و موای تاین، بە کۆی گشتی 64 یاریزان لەسەر 8 کێشی جیاواز بەشدارن، سەرجەم ڕکاابەرییەکان لە هۆڵی ساڵح عەلی بەڕێوەدەچێت.