کەناڵ8
راستەوخۆ
رادیۆ8
ئالوگوڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
شەکر لە سەرەتای تەمەندا مەترسیدارە
گران جاف
01/10/2026
توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی بەریتانی کاریگەرییەکانی شەکری لەسەر منداڵان دەرخستووە
دەرکەوتووە، شەکر لە 1000 ڕۆژی سەرەتای تەمەنی منداڵدا کاریگەریی نەرێنیی هەیە لەسەر دەرووندروستیی منداڵەکە لە داهاتوودا
توێژینەوەکە لەسەر 46 هەزار کەس کرا کە لە پاش جەنگی جیهانیی دووەمدا لەدایکبوون(لەو کاتەی شەکر زۆر کەم بووە)
دەرکەوت، ئەو کەسانەی لەو کاتەی لە سکی دایکیاندا بوون و لە سەرەتای تەمەنیاندا گرفتی کەمیی شەکر هەبووە، لە گەورەییدا کەمتر دووچاری دڵەڕاوکێ بوونەتەوە
بە پێچەوانەشەوە، ئەو کەسانەی دایکیان لەکاتی دووگیانیدا شەکریان زۆر خواردووە، هەروەها لە سەرەتای تەمەنیاندا شەکریان پێدراوە، زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ بوون
توێژینەوەکە دەریشیخست، جۆری خۆراک لە سەرەتای تەمەندا کاریگەریی لەسەر حەزی منداڵەکە هەیە بۆ تام لە داهاتوویدا
واتە ئەو منداڵانەی لە سەرەتای تەمەنیاندا شەکر زیاتر دەخۆن، کە گەورەش دەبن زیاتر حەزیان لە شیرینی هەیە
ئەو منداڵانەشی خۆراکی تەندروستیان پێدراوە، لە داهاتوودا حەزیان لە خۆراکی تەندروستە زیاتر
واتە خانمان هەر لەکاتی دووگیانییەوە تاوەکو دوو ساڵ پاش منداڵبوونەکەشیان، ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی شێوازی ژیانی منداڵەکانیان
شێوازی ژیانی تەندروستیش هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوونی منداڵەکانیان بە چەندین نەخۆشیی جیاواز
توێژینەوەکە لە گۆڤاری ترانزلەیشنەڵ سایکایەتری بڵاوکراوەتەوە
گران جاف
Thu Oct 01 2026
شەکر لە سەرەتای تەمەندا مەترسیدارە
Loading related news...
تەندروستی
زیاتر ببینە
لە پاش وەستانی دڵی ژیانی ڕزگارکرا
تەندروستی
8 کاتژمێر پێش ئێستا
"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"
تەندروستی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست لە ئەمریکا قەدەغە کران
تەندروستی
19/10/2026
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
تەندروستی
18/10/2026
پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە
18/10/2026
18/10/2026
تەندروستی
ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا
تەندروستی