لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە پاریس کەسێک کوژراو چواری دیکە برینداربوون

شێوە عومەر47 خولەک پێش ئێستا
 خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان
خوێندکاران لە بەشێکی زۆری شارەکانی فەڕەنسا، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

پووختەی هەواڵەکە

  • لە شارۆچکەیەکی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا .

  • لە ڕووداوەکە دا کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ، پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی تراپ لە ڕۆژئاوای پاریس، پیاوێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستی بە تەقەکردن کردووە، دواتر لە دەوروبەری کاتژمێر 10:30ـی بەیانی لە شارۆچکەیەکی نزیک لە تراپ دەستگیرکراوە.


بەرپرسانی فەڕەنسا:

  • عەلی ڕەبەح، سەرۆکی شارەوانیی تراپ، لە ئینستاگرام نووسیویەتی:"کەسێک لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەی لە چەندین کەس کردووە کە لەسەر ڕێگاکەی بوون، لە تراپ و لاڤێریێر."

  • سباستیان لێکۆرنو، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، دۆخەکە "زۆر مەترسیدارە" و "هەموو سەرچاوەکانی هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوی خراونەتە ئامادەباشییەوە".

ڕووداوەکە لە کاتێکدایە، فەڕەنسا لە دۆخێکی پڕ لە نیگەرانیدایە، دوای ئەو ئاژاوە و پشێوییانەی کە لە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی هەفتەی ڕابردوودا ڕوویاندا.

پێشبینیش دەکرێت، ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە فەڕەنسا ئەنجام بدرێت و پۆلیس بەڵێنی ئامادەبوونی بەرفراوانتری داوە بەراورد بە ڕۆژی 17ـی تشرینی یەکەم، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە شارەکانی سەرتاسەری وڵاتدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

فەرەنسا لە 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە خۆپیشاندانی قەدەغە کرد

شێوە عومەر

Fri Oct 23 2026

Loading related news...