فەرەنسا لە 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە خۆپیشاندانی قەدەغە کرد

یەسنا ئومێد10 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 8ـى تشرینى یەکەم فۆتۆ؛ AP
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 8ـى تشرینى یەکەم فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە:

  • ڕێکارە توندەکانى فەرەنسا بۆ رێگریی لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان بەردەوامن.

  • ماکرۆن ڕەخنەى لە ترەمپ و بەشێک لە سەرۆکى وڵاتانى گرت.

  • ئیتاڵیاش سزای قورس بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە گرژی و ئاڵۆزی دەنێنەوە.

  • بەهۆى گرانی، کەمى خزمەتگوزاریى و زۆریى تێچووى ژیان لە وڵاتانى ئەورووپا ناڕەزایى هەیە.


فەرەنسا بە فەرمی هەر خۆپیشاندانێک یاخود گردبوونەوەیەکی لە کاتژمێرەکانی نێوان 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە لە سەرجەم ناوچە گرنگەکانی پاریسی پایتەخت قەدەغە کرد.


دۆخەکە چۆنە؟

  • بڕیار بوو هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندانی خوێندکارانی فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.

  • پۆلیسی فەڕەنسا گردبوونەوەی لە هەریەکە لە شەقامەکانی شانزێ لیزێ و مۆزەخانەی لوڤەر و کۆشکی ڕیپەبڵیکا و چەند شوێنێکی دیکە قەدەغە کرد.

  • بەو هۆیەوە ڕێگە بە گردبوونەوەکان نەدرا.

  • تاوەکو ئێستاش دیار نییە کە یەکێتییە ناڕەزییەکانی وڵاتەکە بەشداریی هیچ گردبوونەوەیەک دەکەن ئەمڕۆ یاخود نا.

  • ئێستا دۆخەکە ئارامە.

  • سێباستیان لێکۆرنو سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

ماکرۆن، ترەمپى تۆمەتبار کرد

ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکارانە و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش لە دوای ئەوەی دێت، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا بە بەکارهێنانی توندوتیژییەکان لەپێناو دەستکەوتی سیاسی بەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخوولی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.

ماکرۆن:

سەرکردەکانی جیهان فەڕەنسایان بە ئامانجگرتووە.

ڤیدیۆی ساختەیان بینیوە و قسەیان لەسەر کردووە.

لە کاتێکدا ڤیدیۆکان بە ژیریى دەستکرد دروستکراون.

ئەمەش لەپێناوى پارێزگاری لە پێگەکانیان لەو هەڵبژاردنانەی بەمنزیکانە دەکرێن.

لە ئیتاڵیاش ڕێکارى توند گیرایەبەر

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەو گرژییانەی وڵاتەکەی گرتەوە بڕیارێکی دا و ڕایگەیاند، هەر کەسێک بەشداری لە گرژیی و ئاڵۆزی بکات، بە پێنج ساڵ زیندانی و 20 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت، ئەمەش تاوەکو ئێستا گردبوونەوەکانی هێورکردووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە ژمارەیەک شاری فەرەنسا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا

ئیتاڵیا ڕێوشوێنی توند بۆ خۆپیشاندان دادەنێت

یەسنا ئومێد

Thu Oct 22 2026

Loading related news...