ترەمپ و ئەردۆغان تاوتوێی دۆسییەی ئێران دەکەن

مێلانیا ترەمپ و ئامینە ئەردۆغان لە دیداری ساڵی 2019ی ترەمپ و ئەردۆغان لە کۆشکی سپی. فۆتۆ: AP
مێلانیا ترەمپ و ئامینە ئەردۆغان لە دیداری ساڵی 2019ی ترەمپ و ئەردۆغان لە کۆشکی سپی. فۆتۆ: AP

پووختەىی هەواڵەکە

  • ترەمپ و ئەردۆغان بە تەلەفۆن باسیان لە دۆسیەی ئێران کرد.

  • ئەردۆغان جەختی لە چارەسەری ئاشتییانەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کردەوە.


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان کردووە.


ترەمپ و ئەردۆغان باسیان لە چی کردووە؟

  • وەک سەرۆکایەتیی کۆمار ئاماژەی بۆ کردووە، ترەمپ و ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزکردنی هاوبەشییەکان و زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردووە.

  • ئەردۆغان جەختی لە چارەسەری ئاشتییانەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کردووەتەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هێنانەدی ئاشتی دەربڕیوە.

  • ئەردۆغان هیواشی خواستووە، زیادبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆکرانیا، بەرهەمیان هەبێت.

کۆتایی مانگی ڕابردووش، ترەمپ و ئەردۆغان لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دوو جار بە تەلەفۆن قسەیان کرد ، زیادبوونی گفتوگۆکانی ترەمپ و ئەردۆغان هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: بڕیار  لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 بە تورکیا دەدەین

Loading related news...