20 ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر زانیاری؛ پلانە نوێیەکەی ئەمریکا دژی ئەتۆمی ئێران

دیمەنی بەشی ناوەوەی یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران
دیمەنی بەشی ناوەوەی یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەمریکا 20 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران پێبدات

  • ئەمریکا: زانیاریمان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی و دامەزراوە و کەلوپەلە ئەتۆمییەکانی ئێران پێبدەن


فارماندەی ناوەندی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، پرۆگرامی خەڵات لە پێناو دادپەروەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، 20 ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئەگەری دووبارە نیشتەجێبوونەوە بۆ هەر کەسێک دابیندەکات کە زانیاری لەبارە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران پێبدات، زانیاریەکە لە بارەی دامەزراوە و کەلوپەل یاخود هەر کارمەندێک بێت کە ئاگاداری پرۆگرامەکەی ئێرانە.


ئەمریکا چی دەوێت ؟

  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کەمیی هەماهەنگیی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم وایکردووە ئاژانسەکە زانیاریی بەردەوامی نەبێت لەسەر بەرهەمهێنان و ئامێرەکانی وزەی ئەتۆم.

  • لە ڕاگەیێنراوەکەدا بە دیاریکراوی باس لەوە نەکراوە، کە چ زانیارییەک بە دیاریکراوی وا دەکات کە خەڵاتی 20 ملیۆن دۆلار بدرێت بەو کەسە.

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ڕایگەیاندووە، هێزەکانییان پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانییان لە ناو بردووە.

  • لە دوایین لێدوانیش ترەمپ دەڵێت، ئەگەر هێرشییان نەکردایەتە سەر ئێران، ئیسرائیل نەدەما ئەمڕۆ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەناودەچوو.

پرۆگرامی خەڵات لە پێناو دادپەروەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 1984 دامەزراوە و خەڵات و پارە لە بەرامبەر زانیاریی بۆ پاراستنی گیانی ئەمریکییەکان و ژیان و بەرژەوەندییان دابیندەکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: ڕێگەنادەین ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى

شێوە عومەر

Sat Nov 07 2026

Loading related news...