ئەمریکا دوورگەى قیشمى بۆردوومان کردەوە

پووختەى هەواڵ

  • هێرشەکانى ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانى ئێران لە دوورگەى قیشم بەردەوامە.

  • هەفتەى ڕابردوو زۆرترین هێرش کران، لە کاتێکدا دانوستانى ناڕاستەوخۆ هەبوو.

  • قەتەر پێشنیازێکى بۆ ڕێککەوتن خستووەتەڕوو.


بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سێنتکۆم هێرشی کردە سەر ناوچەیەک لە دوورگەی قیشم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکەیان سنووردار بووە و بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان بە پێنج خولەک لەناوبردووە، میدیای ئێرانیش پشتڕاستیان کردەوە کە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی دوورگەی قیشم، بە دوو مووشەک کراوە.


میدیای ئێران:

  • دەنگى دوو تەقینەوە لە ناوچەی سوزا لە دوورگەی قیشم بیستران.

  • ئەو ناوچەیە بەسەر گەرووی هوورمزدا دەڕوانێت و ڕێڕەوێکی ئاویی گرنگی هەناردەکردنی نەوتە.

  • هێرشەکە بە دوو مووشەک کراوە.

دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی بە وێست پاڵم بیچ لە فلۆریدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتى “ئێرانییەکان دامەزراوەیەکی بچووکی بەرگریی ئاسمانییان دروستکردبوو، بەڵام ئێمە لە ماوەی 15 خولەک یان ڕەنگە پێنج خولەکدا بە تەواوی لەناومان بردووە”.

بە گوێرەی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەکانی قیشم و هێنگام کە دەکەونە سەر گەرووی ستراتیجیی هوورمز و لە ناوچەیەکی نزیک بە بەندەر عەباس ڕوویانداوە، ئەمەش یەکەم هێرشی لەوجۆرەی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران، لە دوای شکستی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا لە سێشەممەی ڕابردوودا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی کرێن لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

وردەکاریی پێشنیازەکەی قەتەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا

Loading related news...