
پاش زیاتر لە 25 ساڵ، حکومەتی عێراق جڵەوی ئاسمانیی وڵاتەکەی وەرگرتووەتەوە.
دەیەوێت بە دابینکردنی سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو، هەرێمی کوردستان و خۆشی بپارێزێت.
بڕیارە بەمنزیکانە سیستمى بەرگریی ئاسمانیى پێشکەوتوو بگاتە عێراق.
دواى کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى، حکومەتى عێراق کڕینى سیستمى بەرگری کردووەتە کارى لە پێشینە و دەیەوێت کۆنترۆڵى ئاسمانەکەى بکات و نەبێتە گۆڕەپانى ململانێ هەرێمییەکان.
پشت بەخودا بەمنزیکانە یەکەکانى سیستمى بەرگریی ئاسمانیى پێشکەوتوو دەگات.
بەگوێرەى دید و پلانێکى فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانى، کە گرەنتیی سەروەری و سەلامەتیى ئاسمانى بکات دابەش دەکرێت.
سندوقێکى پارەدارکردنى بۆ کڕینى سیستمى بەرگری داناوە.
پلانى هەیە لە ماوەى سێ ساڵدا تەواوى سیستمى بەرگریی وڵاتەکە نوێبکاتەوە.
سەباح نوعمان: سیستمەکان، گرەنتیی ڕووپۆشێکى بەرگریی بۆ یەکە زەمینى و دەریاییەکان دەستەبەر دەکەن.
سەباح نوعمان: لەگەڵ دابینکردنى تۆڕێکى چاودێریی و ئاگادارکردنەوەى پێشوەختەى هەڕەشەکان.
عێراق لە ماوەى ڕابردوودا ژمارەیەک گرێبەستى کردووە بۆ نوێکردنەوەى سیستمە بەرگرییەکەى، لەوانەش؛ کڕینى سیستمى بەرگریی لە کۆریاى باشوور لە جۆرى ( ئێم- سام 2)، کە بەهاکەى دەگاتە دوو ملیار و 65 ملیۆن دۆلار.
گرێبەستەکانى سیستمى بەرگری
ئێم سام 2
کۆریاى باشوور
بەهاى گرێبەستەکە:
2.65 ملیار دۆلار
لەگەڵ تورکیاش، عێراق گرێبەستێکى دیکەى بە بەهاى 300 ملیۆن دۆلار واژۆ کردووە بۆ کڕینى 20 سیستمى بەرگریی ئاسمانى، لە جۆرەکانى (کورکوت، حەسار)
گرێبەستەکانى سیستمى بەرگری
کورکوت و حەسار
تورکیا
بەهاى گرێبەستەکان:
300 ملیۆن دۆلارە
لە ڕابردوودا ئاسمانى عێراق لەژێر کۆنترۆڵى ئەمریکادا بوو، دواى کشانەوەى هاوپەیمانان، بەغداد پلانى هەیە بە کڕینى سیستمى بەرگریی پێشکەوتوو چەترێکى بەرگریی ئاسمانیی دروستبکات.
هەنگاوێک بەرەو سەروەریی ؛ عێراق سیستمی مووشەکی و ڕاداری دوورمەودا هاوردە دەکات
وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆکانی گەیشتنی سیستمی دژەفڕۆکە ڕەتدەکاتەوە
