
ژمارەیەک کەس لە ڕووداوێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا بوونە قوربانی.
بەرپرسانی کەنەدا وردەکاریی ڕووداوەکەیان هێشتا بڵاونەکردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: ڕووداوەکە جدییە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
داڤید مەکگوینیتی، وەزیری بەرگریی کەنەدا، ڕایگەیاند، دڵگرانە کە بەهۆی ئەو ڕووداوەی لە بنکە سەربازییەکە ڕوویداوە، ژمارەیەک کەس بوونەتە قوربانی.
ڕووداوەکە کە ڕوویداوە، جدیی بووە.
بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی گەورە لە بنکە سەربازییەکە.
بەرپرسانی کەنەدا تاوەکو ئێستا وردەکارییان لەسەر جۆری ڕووداوەکەی بنکە سەربازییەکەی کەنەدا یاخود ژمارەی قوربانییان ئاشكرانەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە گیانلەدەستدان و برینداریش تۆمار کراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاوبکرێتەوە.
بنکەکە بەناوی واینڕایتە لە کەنەدا و نزیکەی200 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێدمۆنتۆن دوورە.



.jpg)

.jpg)