سعودیە 60 ئامانجی سەربازیی حوسییەکان لە چوار پارێزگای یەمەن بۆردوومان دەکات

دیمەنێکی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سوپای یەمەن، کە لە لایەن سعودیەوە پێشتوانی دەکرێت، لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن لە بەرەکانی شەڕ، فۆتۆ: AFP
دیمەنێکی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سوپای یەمەن، کە لە لایەن سعودیەوە پێشتوانی دەکرێت، لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن لە بەرەکانی شەڕ، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • سعودیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر حوسییەکان.

  • سعودیە لە چوار پارێزگای یەمەن 60 ئامانجی حوسییەکانی بۆردوومان کرد.



تورکی مالکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە توانا سەربازییەکانی حوسییەکان ئاشكراکرد و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی سعودیە بێت، لە ئۆپراسیۆنەکە 60 ئامانجی سەربازیی لە پارێزگاکانی سەنعا، حودەیدە، عومران و سەعدە کراونەتە بۆردوومان کراون.


گوتەبێژی وەزارتی بەرگریی سعودیە:

  • ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی لاوازکردنی توانای موشەکی بالیستیکی و درۆنەکان بووە، ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشە دەریایەی هەبووە.

  • هێزەکانییان توانیویانە تونێلی کۆگا موشەکیییەکان و شوێنی هەڵگرتنی درۆنەکانیش بکەنە ئامانج.

  • هاوکات مووشەکێکمان بە بێ زیان تێکشکاندووە کە حوسییەکان بە ئاڕاستەی ڕیاز هەڵیاندابوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو هەفتەی ڕابروودا حوسییەکان لە دژی حکومەتی یەمەن پێشڕەوییان کردووە و تەنیا 60 کیلۆمەتر لە شاری عەدەنی پایتەختی حکومەتی دانپێدانراوەوە دوورن.

شەڕی ناوخۆی یەمەن

شەڕەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک بزووتنەوەی حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و بەشێکی زۆری باکووری وڵاتدا گرت و حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتییان بە سەرۆکایەتی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی ناچار بە هەڵاتن کرد.

لە مانگی ئازاری ٢٠١٥، هاوپەیمانییەکی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە و ئیمارات دەستوەردانی سەربازییان لە یەمەن ئەنجامدا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی حکومەتی شەرعی و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەمەش وای کرد ململانێکە لە ناکۆکییەکی ناوخۆییەوە بگۆڕێت بۆ جەنگێکی هەرێمی بە وەکالەت.

قەیرانی مرۆیی

ئەم شەڕە بووەتە هۆی دروستبوونی یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تێیدا سەدان هەزار کەس کوژراون و ملیۆنان هاوڵاتیش ئاوارە بوون و ڕووبەڕووی برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان بوونەتەوە.

سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست و دانوستانەکانی ئاشتی، دۆخی وڵاتەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی حوسییەکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا دەستپێکرد، کە بووە هۆی دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا و زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

حوسییەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە مۆڵەت دەدەنە کەشتییەکانی بابولمەندەب

یەسنا ئومێد

Wed Nov 18 2026

Loading related news...