
فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 25ـى مانگ دەستپێدەکات.
لایەنى پەیوەندیدار ژمارەیەک مەرجى بۆ بەشداران و خاوەنکاران داناوە.
داواى جێبەجێکردنى مەرجەکانى سەلامەتى و پاکوخاوێنى دەکرێت.
لیژنەی هاوبەش و لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ژمارەیەک ڕێنمایى بۆ ئەو کەسانەى دەرکرد کە بەنیازن بەشداری لە فێستیڤاڵی هەنار و پایز بکەن.
پاکوخاوێنی.
بەکارهێنانی دەستکێش.
بەکارهێنانی عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان.
بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن، بەتایبەتی بۆ لێنانی شلە.
دەرهێنانی کارتی تەندروستی.
پشکنینی پێشوەختە بۆ بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی کەسەکە، وەک پشکنینەکانی:
GSE
HES Ag
Anti HCV
Anti HIV (ئایدز)
VDRL
پاکڕاگرتنی ژینگەی پارکەکە.
بەکارهێنانی مەنجەڵی ستیل (ستەین لێس ستیل) بۆ لێنانی خواردنەکان.
واباشترە کەوچکی تەختە بەکاربهێنرێت.
بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.
بەکارهێنانی کڵاو.
هێنانی وەسڵی گۆشت.
لیژنەکان دەڵێن هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان بەگوێرەى بڕیاری لیژنەی باڵا کەپرەکەی لێوەردەگیرێتەوە، شوێنەکەی لێدەسەنرێتەوە و سزاش دەدرێت.