دادگای کەرکووک لە بارەى محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕانی بڕیاریدا

ژوان نیزام1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دادگای کەرکووک سزای محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕانی هەڵوەشاندەوە.

  • دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک: دەرکردنی بڕیارەکە نادروست و پێشوەختە بووە.


بە گوێرەى نوسراوێک کە لە لایەن قاسم محەممەد سلێمانى، سەرۆکى دەستەى تیاهەڵچوونەوە واژۆکراوە و گەیشتووە بە کەناڵ8، سزاى سەر محەممەد ئەمین، هەڵوەشاندووەتەوە کە لە لایەن دادگای سزادانی کەرکووک بە سەپاندنی سزای دارایی (ملیۆنێک دینار یان چوار مانگ زیندانیکردن) بەسەریدا سەپێنرابوو.


نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان قسەى بۆ کەناڵ8 کرد

  • لە کەیسی یەکەمدا کە لەسەر سکاڵای کەڕاڕ شاکر ئەو سەربازەی ویستی بە ملپێچەکەی ملى لەسەر تراکتۆرەکە بیخنکێنێت. پاش پێداچوونەوە بێتاوان دەرچووم.

  • بەڵام لە سکاڵای دووەمدا کە وەزارەتی بەرگری تۆماریکردبوو دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەی لە دژی من پشتڕاستکردەوە و تاوانبار دەرچووم".

سەرەتای کەیسەکە بۆ 19ـى ئایاری 2025 دەگەڕێتەوە، کاتێک دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکووک تۆمەتبارەکەی بەگوێرەی ماددەی (229) لە یاسای سزادانی عێراقی (تایبەت بە سووکایەتیکردن بە فەرمانبەری دەوڵەت یان شیکارکاری خزمەتگوزاری گشتی) ڕەوانەی دادگای سزادان کرد و لە 23ـى ئابی 2026، دادگای سزادانی کەرکووک بە سەرۆکایەتی دادوەر کەڕار شاکر ثامر، حوکمی بەسەر تۆمەتباردا سەپاند بە پێبژاردنی ملیۆنێک دینار، یان زیندانیکردنی سادە بۆ ماوەی چوار مانگ لە حاڵەتی نەدانی پارەکەدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان: سەربازەکەی سوپای عێراق سکاڵای لەدژ تۆمارکردم

ژوان نیزام

Tue Oct 20 2026

Loading related news...