گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق لە فێستیڤاڵى هەڵەبجەن

گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق لە فێستیڤاڵى هەڵەبجەن

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • فێستیڤاڵى هەنار و پایزیی هەڵەبجە جێگەى بایەخى گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقە.

  • بەشێک لەو گەشتیارانە بەخێزانى دێن و بەشێکیشیان بە گرووپات.

  • هەنارى هەڵەبجە سەرنجى گەشتیارانى ناوچە جیاوازەکانى ڕاکێشاوە.


دوانزەیەمین فێستیڤاڵى هەنار و پایزیی هەڵەبجە دەستیپێکردووە و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکى بازرگانى، فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى و هونەرى لەخۆ دەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.


گەشتیاران سەردانى فێستیڤاڵەکە دەکەن

  • بە خێزانی لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتونەتە پارێزگای هەڵەبجە.

  • بەشداری فێستیڤاڵی هەناریان کردووە.

  • هەنارو کەشی فێستیڤاڵەکە سەرنجی ڕاکێشاوە.

  • بڕیاریداوە ساڵانە لەم کاتەدا بێت و هەناری هەڵەبجە بباتەوە.

  • بەشێک لە گەشتیاران بە گروپی گەشتیاری سەردانی هەڵەبجەیان کردوە.

  • تێکەڵی فێستیڤاڵی هەناربوون.

  • تەنیا گەشتیارانی ناوخۆی عێراق نا بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێ و جیهانیشەوە هاتون بۆ فێستیڤاڵەکە.

  • بەشێکیان لە ئەڵمانیاوە هاتون لەگەڵ گەشتنیان دەستیان بەهەنار خواردن کردوە.

خاتونێک لە ئەوروپاوە هاتوە و بە خۆشی فێستیڤاڵەکەوە جلی کوردی لەبەر کردوە و بڕیاریداوە چەند ڕۆژێک لە هەڵەبجە بمێنێتەوە.

بۆ دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە نیو ملیۆن سەردانیکەر لە هەرچوار ڕۆژەکە سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن کە بەشێکیان گەشتیاری بیانی و پارێزگاکانی تری عێراقن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووماڵى ڕاستەوخۆى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە کلیک لەو بەستەرەى خوارەوە بکە:

دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

کەناڵ8

Wed Oct 28 2026

Loading related news...