کەناڵ8 گەنجێکی بەهرەمەندی شاری سنە بەسەر دەکاتەوە

کەناڵ8 گەنجێکی بەهرەمەندی شاری سنە بەسەر دەکاتەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • وەرزش بووەتە خولیاى گەنجێکى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

  • نامدار ئەحمەدی: بە جووڵەی جەستە و نمایشە جیاوازەکانی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوە.


زۆرن ئەوانەی هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیا و ئاواتێک دەبێتە کلیلی بەردەوامیی ژیان و بەدیهێنانی خەونە یەک لە دوای یەکەکانیان، لەو سۆنگەیەوە، کەناڵ8 گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی گوندی هۆیەی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانى بەسەرکردووەتەوە.


نامدار ئەحمەدى کێیە و بەهرەکەى چییە؟

  • نامدار ئەحمەدی لە تەمەنی 10 ساڵییەوە ڕێگای وەرزشی گرتووەتەبەر.

  • نامدار ئەحمەدی بە بەردەوامی ڕاهێنانی کردووە.

  • بۆ ئەوەی بتوانێت داهاتوویەکی ڕوون و گەش بۆ خۆی و بنەماڵە و شارەکەی دروست بکات.

  • بە هێز و بەهرەی جەستەیی و نمایشە جیاوازەکانی دەیەوێت وەک وەرزشوانێکی هێز و جەستە خۆی پیشان بدات.

  • توانیویشیەتی سەرنجی زۆرکەس بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

  • هەمووی هێمای هەوڵ و ماندبوونی ساڵانێک لە ڕاهێنان و شەو نخوونی بووە.

ئەوەی چیرۆکی نامداری جیاواز کردووە، ئەوەیە ئەو منداڵی خێزانێکی کەمدەرامەتە، هەموو بژێویی ژیانی خێزانەکەی لەسەر شانێتی، لە پاڵ سەختی و کاری ڕۆژانە و دابینکردنی بژێوی بۆ خێزانەکەی، خولیا و ئاواتەکانی پشتگوێ نەخستووە و دەیەوێت لەو ڕێگایەوە دەرگای نوێ بۆ خۆی و خێزانەکەی بکاتەوە.

سامیا حەسەن

Wed Oct 28 2026

Loading related news...