پوختەیەک لەبارەی ژیانی هونەریی وەهبی ڕەسوڵ ئەحمەد

  • لە شاری سلێمانی لەدایکبووە

  • لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دەستی بە کاری هونەری کردووە

  • ساڵانی 1982 بۆ 1986 لە زانکۆی بەغداد هونەرەجوانەکانی خوێندووە

  • ساڵی 2008 پلەی ماستەری بەدەستهێناوە لە زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانی هونەری ئەبستراکت ئێکسپرێشنیزم

لەماوەی کارکردنی هونەریی خۆیدا: بەنزیکەی 10 پێشانگەی تاکەکەسی کردووەتەوە، بەشداریی ژمارەیەک لە پێشانگەی هاوبەش و ڕووداوە هونەرییە نێودەوڵەتییەکان کردووە.


لە دیارترینی ئەو ڕووداوە هونەرییانەی بەشدار بووە تیایاندا:

  • بینالیی لانگکاوی مالیزیا 2014

  • بینالیی تۆکیۆ Jala لە ژاپۆن 2018

  • بیستەمین دیداری نێودەوڵەتیی نیگارکێشان لە ئۆڵکوش و کراکۆڤی پۆڵەندا 2024

هاوتای نیگارکێشی، نووسەرێکی چالاکە و تاوەکو ئێستا 14 کتێبی هەیە، لە بوارەکانی:

  • ڕەخنەی هونەری

  • گەڕان و بەبەڵگەنامەکردنی مێژووی هونەری کوردی

  • پڕۆگرامی خوێندن بۆ خوێندکارانی پەیمانگە و کۆلێژە هونەرییەکان


لەسایەی بەرهەمە نووسراوەکانیدا، بانگهێشتی پێگە و زانکۆ ئەوروپییەکان کراوە بەمەبەستی سازکردنی کۆڕ و سیمینار لەبارەی مێژووی هونەری کوردی لە باشووری کوردستان.

بە تێکڕای کارە هونەرییەکانی، توانیویەتی زیاتر لە 10 خەڵات و بڕوانامەی تایبەت لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەدەستبهێنێت.

هاودامەزرێنەری پڕۆژەی باڵندەبارانی کوردستانە، کە ئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی کولتوورییە لەنێوان باکووری فەڕەنسا و کوردستان، ئەم هاوکارییە کاریگەریی هەبووە لەسەر دامەزراندنی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی سلێمانی لە ساڵی 2004؛ ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ئەم مۆزەخانەیە بووە.

حەسەن فەلاح

Tue Nov 03 2026

Loading related news...