
پووختەی هەواڵ:
دۆزینەوەکە لە سنووری کۆنی گردی بانەهێڵەک لە ناوەندی سۆران ڕوویداوە.
لەبارەی تەلارسازییە لە جیهانی دێریندا.
بۆ یەکەمجارە لە جیهانی ئەکادیمیادا تەلارسازییەکی دێرینی لەم چەشنە بناسێنرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور:
پاشماوەکە لەبارەی سیستمی داپۆشینی بنمیچە لە سەردەمی حەلەف
مێژووی پاشماوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر
بۆ یەکەمجارە لە مێژووی شوێنەوارناسیی جیهاندا، پێکهاتەیەکی دێرینی لەم چەشنە لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا بناسێنرێت کە مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر
د. عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری سۆران:
دۆزینەوەکە نەک دەستکەوتێکە بۆ کوردستان، بەڵکو دەستکەوتێکی جیهانییشە.. بۆ جارێکی دیکە ناوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کوردستان لەسەر نەخشەی جیهانیی شوێنەوار چەسپی

ئەم دۆزینەوەیە، جەخت لە بەرەوپێشچوونی ژیاری شارستانیی دێرین دەکاتەوە لە ناوچەکەدا؛ بەڵگەی بەرەوپێشچوونی بیناسازیی مرۆڤی کۆنە لە هەناوی چیاکانی زاگرۆسدا.
دۆزینەوە شوێنەوارییەکە، دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی هاوبەشە لەنێوان:
سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران
زانکۆی ئۆتۆنۆمۆسی بەرشلۆنە
زانکۆی سەڵاحەدین