ڤیدیۆکە کۆنە: ماجد موهەندیس نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق

ڤیدیۆکە کۆنە: ماجد موهەندیس نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق

00:00/00:00

پووختەی هەواڵ:

  • لەماوەی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە گوایە ماجد موهەندیس گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

  • لە ناوەڕۆکی دەنگۆکاندا ئاماژە بەوە درابوو موهەندیس بۆ کۆنسێرتە نوێیەکەی ئێستا لە بەغدادە.

  • کولتووری کەناڵ8 بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە زانیارییەکان ساختەن.

  • مێژووی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەوپێش.

  • ماجد موهەندیس لە بەغداد نییە و جارێ وادەی گەڕانەوەی دیار نییە.

  • بڕیارە 20ـى تشرینی دووەم لە بەغداد کۆنسێرت سازبکات.


کۆمەڵگەی عێراقی، کاریگەر بوون بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە تیایدا ماجد موهەندیس، گۆرانیبێژی بەڕەچەڵەک عێراقی و هەڵگری ڕەگەزنامەی سعودی، لە فڕۆکەخانەی بەغداد هاوشانی ئەحلام، خانمە گۆرانیبێژی کوەیتی دادەبەزێت، بەڵام:

  • مێژووی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023

  • ڤیدیۆکە لە سەروبەندی ئامادەکاریی ئەو دوو گۆرانیبێژە تۆمارکراوە بۆ پێشکەشکردنی ئاهەنگی کۆتایی جامی کەنداو


چاودێران: ڕاستە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا موهەندیس لە بەغداد کۆنسێرت بکات، بەڵام هیچ پێشهات و ڕووداوێک ڕوویاننەداوە و هێشتا ئەم هونەرمەندە نەهاتووەتە سەر خاکی عێراق.

ماجد موهەندیس:

  • ساڵی 1971 لە بەغداد لەدایکبووە

  • هەڵگری ڕەگەزنامەی سعودییە و لە دوبەی دەژی

  • سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە وتنی گۆرانی کردووە

  • بەنزیکەی 20 ئەلبووم و 60 گۆرانی هەیە

  • گۆرانیی بۆ زیاتر لە 10 زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی وتووە

  • خاوەنی چەند ناسناوێکە: ئەندازیاری گۆرانیی عەرەبی، خاوەن دەنگی ئەڵماسی و شازادەی گۆرانیی عەرەبی

حەسەن فەلاح

Tue Nov 03 2026

Loading related news...